گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی پەسندکردنی بودجی عێراق و نیگەرانییەکانی کورد لەوبارەیەوە دەڵێت" بودجە پرسێکی نێوخۆیی عێراقە و ئێمە دەستوەردانی تێدا ناکەین.
هێزەر ناوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا رایگەیاند: "ئێمە پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ کورد و هەروەها لەگەڵ حکومەتی عێراقیش هەیە، بۆیە هانیان دەدەین پێکەوە کار لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانیان بکەن".
ناوێرێت لەبارەی بودجەش رایگەیاند: "سەبارەت بە پرسی بودجەی عێراق کە لەم چەند رۆژەی رابردوودا پەسەندکرا، بەشێوەیەکی گشتی پرسێکی نێوخۆیی عێراقە و ئێمە دەستوەردانی تێدا ناکەین".
وێڕای ئەم قسانە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جارێکی دیکە پشتیوانی بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە و رایگەیاند: "ئێمە بەڕوونی پشتیوانی خۆمان بۆ حکومەتی عێراق و بە دیاریکراوی بۆ کورد دەربڕیوە. ئەوان هاوپەیمانێکی گرنگی ئێمەن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.