ئیسحاق جەهانگیری، جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران بە سەردانێک گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و لەلایەن حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لێکراو دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و هاوکاری نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاوازەکاندا تاوتوێكران.
بڕیاریشە، ئیسحاق جەهانگیری، جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەردانە سێ رۆژییەکەیدا ، سەردانی شوێنە ئاینییەکانی شیعەکان بکات لە نەجەف و کەربەلا و سامەرا.
سەردانەکەی جێگری سەرۆک کۆماری ئێران سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و چەندین دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی عێراق ئەنجام دەدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.