Erbil 22°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 17:18

هێزێکی زۆری حه‌شدی شه‌عبی له‌ بازگه‌ی که‌لار بڵاوبوونه‌ته‌وه‌

به‌ بیانووی بوونی ئاڵا سپیه‌كان یا پاشماوه‌ی داعش
هێزێكی زۆری حه‌شدی شه‌عبی له‌ بازگه‌ی كه‌لار بڵاوبوونه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌ پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان، پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ له‌ ده‌وروبه‌ری كاتژمێر 10 له‌ده‌روازه‌ى كه‌لار لای بازگه‌ی پۆلیسی هاتووچۆی سالح ئاغا، ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی چه‌كدارانی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی جێگیر بوون.

شایه‌نی باسه‌ پێشترش به‌ بیانووی بوونی ئاڵا سپیه‌كان یا پاشماوه‌ی داعش، میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌ی داوده‌ داگرتووه‌ و به‌هۆی ئه‌و داگیركاریه‌وه‌ گونده‌كانی ئه‌و سنووره‌ ئاواره‌ی شارو شاره‌دێكانی تری كوردستان بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.