Erbil 35°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 13:20

کارزان قادر و جۆن تراڤۆلتا له‌ فیلمێک به‌شدارن

له‌ یه‌كی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ له‌ سینه‌ماكانی جیهان په‌خش ده‌كرێت
کوردستان TV
100%


Trading paint  تازه‌ترین فیلمی ئه‌كشنی  سینه‌ماكاری كورد " كارزان قادر " ه‌ كه‌ ئه‌كته‌ری ناوداری ئه‌مریكی " جۆن تراڤۆڵتا " وه‌ك ئه‌كته‌رێك رۆلێ تێدا ده‌بینی .

كارزان یه‌كه‌م ده‌رهێنه‌ری كورده‌ بتوانێت فیلمێكی ئه‌كشنی له‌م ئاسته‌ به‌رزه‌ له‌ هۆلیوود به‌رهه‌م بێنێت كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ستێره‌ی ناسراوی هۆلیوود به‌شداری تێدا بكه‌ن .

ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ر و سیناریۆ نووسی كورد " كارزان قادر " له‌ ساڵی 1982 له‌ شاری سلێمانی له‌ دایك بووه‌ و له‌ ئێستادا نیشته‌جێیه‌ له‌ شاری ستۆكهۆلم له‌ وڵاتی سوید ، ناوبراو ده‌رهێنه‌ری فیلمی " بێكه‌س " ه‌ كه‌ له‌ چه‌ندین فێستیڤاڵی جیهانیدا به‌شداری كرد .

جێی باسه‌ ئه‌م فیلمه‌ له‌ یه‌كی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ له‌ سینه‌ماكانی جیهان په‌خش ده‌كرێت .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.