Erbil 23°C دووشەممە 23 ئەیلوول 02:33

محه‌مه‌د عوسمان: سه‌دا 40 ی ده‌وروبه‌ری که‌رکوک له‌ ده‌ست چه‌کدارانی داعشه‌

زۆر زه‌حمه‌ته‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان بتوانن به‌ره‌نگاری ئه‌و هێزه‌ ببنه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌رپرسێكی یه‌كێتێ راده‌گه‌ێنێ، ئێستاكه‌ له‌ خوارو و رۆژئاوای كه‌ركوك سه‌دا40ی به‌ده‌ست داعشه‌وه‌یه‌،جگه‌ له‌شاره‌كان و شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كانیش، حكومه‌تی ئیتیحادی هیچ كۆنترۆڵێكی به‌سه‌ر ناوچه‌كانه‌وه‌ نییه‌.

محه‌مه‌د عوسمان ناسراو به‌ حه‌مه‌سوور دووشیوانی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌ رووداوی راگه‌یاندووه‌: داعش هێزێكی نزیكه‌ی  1000 چه‌كدارییان له‌ ناوچه‌كه‌ هه‌یه‌و هێزه‌كان هێزێكی مه‌شقپێكراوه‌، هێزێكی پارتیزانه‌، زۆر زه‌حمه‌ته‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان بتوانن به‌ره‌نگاری ئه‌و هێزه‌ پارتیزانه‌ ببنه‌وه‌.

حه‌مه‌سوور دووشیوانی گوتیشی: ئێستاكه‌ له‌ خواروو رۆژئاوای كه‌ركوك ده‌توانین بڵێن نزیكه‌ی له‌ سه‌دا40ی به‌ده‌ست داعشه‌وه‌یه‌،جگه‌ له‌شاره‌كان و شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كان نه‌بێ حكومه‌تی ئیتیحادی هیچ كۆنترۆڵێكی به‌سه‌ر ناوچه‌كانه‌وه‌ نییه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.