Erbil 14°C شەممە 11 کانوونی دووەم 13:09

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا: مه‌کگۆرک له‌ پۆسته‌که‌ى خۆیدا ده‌مێنێته‌وه‌

لادانى بریت مه‌كگۆرك ڕه‌ت كرایه‌وه‌
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، كه‌ مه‌كگۆرك له‌ پۆسته‌كه‌ى خۆیدا وه‌ك نوێنه‌رى تایبه‌تى سه‌رۆكى ئه‌مریكا لاى هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژ به‌ داعش، ده‌مێنێته‌وه‌.

هیزه‌ر نوێرت، گوته‌بیژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، وەک وەڵامێک بۆ ئەو هەواڵانەی له‌باره‌ى لادانى بریت مه‌كگۆرك، نێرده‌ى تایبه‌تى سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش بڵاوبونەتەوە، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نوسیویەتی «با بۆتان ڕوون بکەمەوە، برێگ مەکگۆرک بۆ هیچ شوێنێک ناڕوات".


گوته‌بێژه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، گوتیشی: "مه‌كگۆرك، بەردەوام دەبێت لە خزمەت کردن وەکو نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ لەناوبردنی ڕێکخرواوی داعش".


وه‌ڵامه‌كه‌ى هیزه‌ر نوێرت، وه‌ڵامیك بوو بۆ ئه‌و هه‌واڵانه‌ى كه‌ باس له‌ لابردنى نێرده‌ى تایبه‌تى سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژ به‌ داعش ده‌كه‌ن.

بریت مه‌كگۆرك (45 ساڵ) پارێزه‌ر و دیپلۆماتكاره‌ و له‌ 23ى ئۆكتۆبه‌رى 2015، له‌لایه‌ن بااك ئۆباما، سه‌رۆكى پێشووترى ئه‌مریكا، وه‌ك نوێنه‌رى تایبه‌تى خۆى بۆ لاى هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژ به‌ داعش له‌ شوێنى جۆن ئالین دانرا و تائێستاش له‌ پۆسته‌كه‌یدا ماوه‌ته‌وه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.