Erbil 5°C شەممە 11 کانوونی دووەم 07:36

ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ئیدانەی په‌لاماردانى سەرنه‌وزاد هادى دەکەن

كه‌سه‌ په‌لامارده‌ره‌كه‌ له‌ هه‌مان گه‌شت وێنه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌هۆكارى ئه‌وه‌ى له‌ برۆكسلى پایته‌ختى به‌لجیكا هه‌لسوراوێكى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر نه‌وزاد هادى پارێزگارى هه‌ولێر ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ئیدانه‌ى ئه‌و هێرشه‌ ده‌كات و دواى گرتنه‌به‌رى رێكارى یاساى ده‌كه‌ن

لە راگەیێندراوێکدا کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە ، دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی پاریزگای هەولێر رایدەگەیێنن: "دوابەدوای ئەو هێرشە ناڕەوا و دوور لە هەموو خوو و رەوشتێکی مرۆڤایەتی کراوەتەسەر کەسایەتی پارێزگای هەولێر (پارێزگاری هەولێر) ئەو کەسایەتییە کە جێگای متمانەی زۆربەی خەڵکی هەولێر بووە لە پرۆسەی هەڵبژاردن ، لە بەرواری 22-2-2018 به‌ فەرمی لە برۆکسلی پایتەختی وڵاتی بەلجیکا داوه‌ت كرابوو بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسێک لە پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا بۆ خزمەتی کوردستان.

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌ێندراوه‌كه‌ هاتووه‌ : ئەم هێرشە لەلایەن کەسێک کە بەداخەوە دیارە بەرپرسیاریەتیشی هەیە و سەر بە لایەنێکە و ئەنجامدراوە بە مەبەستی لەکەدارکردنی کەسایەتییەکانی پایتەختی هەرێم و کوردستان بە هیچ شێوەیەک جێگای قبوڵکردن نییە و ئیدانەی دەکەین وە لەسەر دەزگاکانی بەرپرسیار پێویستە رێکارە یاساییەکان بگرنە بەر بۆ رێگاگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئەم جۆرە فەرهەنگە قێزەونە دوور لە داب و نەریتی دەوڵەمەندی کوردستان کە ئامانجیان زیاتر شکاندنی شکۆی کەسایەتی و خەڵکی دڵسۆز و کوردستانمانە".

شیاوباسه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ بە بەشداریی  هه‌ریه‌ك له‌ نەوزاد هادی، هەڤاڵ ئەبوبەکر و فەرهاد ئەترووشی، هەرسێ پارێزگاری هەولێر، سلێمانی و دهۆک کۆنفرانسی وزە لە برۆکسل بەڕێوەدەچێت.

لەو کۆنفرانسەدا، کە لە رۆژی 21-2-2018 دەستیپێکرد و ئەمڕۆش بەردەوام بوو، ژمارەیەکی زۆر لە پارێزگار و سەرۆک شارەوانییەکانی ئەوروپا و جیهان بەشدارن.

ئه‌مه‌ دواى ئه‌وه‌دێت كه‌ هه‌ڵسوراوێكى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و كه‌سێكى دیكه‌ لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە خۆى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوى كردۆته‌وه‌ لەبەردەم پەرلەمانی ئەوروپا و لەکاتی تێپەڕینی سێ پارێزگارەکەی هەرێمی کوردستان ،  دەچێتە بەردەمیان و دەستدەکات بە جنێودان بە نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر.

به‌ بێ ئه‌وه‌ى هیچ ووشه‌یه‌ك ئاراسته‌ى ئه‌وانى دیكه‌ بكات ، هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى گرته‌ ڤیدیۆیه‌كه‌ هه‌ڵسوراوه‌كه‌ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ چه‌ندین وێنه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسى ئه‌و حزبه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ، هه‌روه‌ها له‌ هه‌مان گه‌شت به‌ر له‌ په‌لاماردانه‌كه‌ى بۆسه‌ر نه‌وزاد هادى وێنه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له‌ باره‌گاى كه‌نه‌كه‌  بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌كان واده‌رده‌خه‌ن ئه‌و كه‌سه‌ به‌رپرسیاره‌تى له‌ نێو ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ هه‌یه‌ و به‌ كه‌سێكى باوه‌ڕپێكراوى ئه‌و حزبه‌ ناسێندرداوه‌ 

وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كیش له‌ لایه‌ن دانیشتوانى هه‌ولێر له‌ تۆڕكۆمه‌لایه‌تییه‌كان به‌ سه‌دان پۆستیان دژى ئه‌و په‌لاماره‌ى ئه‌ندامه‌كه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان یڵاوكردۆته‌وه‌ پاڵپشتى خۆشیان بۆ پارێزگارى هه‌ولێر دوپات كردۆته‌وه‌.

KTVKTV

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.