Erbil 28°C دووشەممە 23 ئەیلوول 08:29

به‌ بیانوى بڕینى رسق و رۆزى له‌ ده‌ڤه‌رى پشده‌ر بوک و زاوایه‌ک به‌رد باران ده‌کرێن

چەند پیاوێکی گوندی دووگۆمان ھەلدەکوتنە سەر ئاھەنگەکە
کوردستان TV
#7
100%

گوندی بانوەقەلی بناری گلَە زەردە لە دەڤەری پشدەر سالاَنێکی زۆرە شەھیانی بووک گواستنەوەو شیرینی مارە برینی لێدەخورێتەوە لە بەر ئەوەی شوێنێکی خۆش و تەخت و بەرفراوانەو بێ مەسرەفە

 بەلَام ئەو جارە جیاوازتر لەجارەکانی تر لە ئاھەنگی بووک گواستنەوەی کچ و کورێکی ئەودەڤەرە لە جیاتی ئەوەی شیرینی دابه‌ش بکرێت و رەشبەڵەک بگیرێت و دەنگی دەھۆل و زورناو ھەلھەلەى خوشکەکانی زاوا، چریک و ھۆرِو گریان و ھاوار ھاوار ئەو بنارەی پرِکرد

یه‌كێك له‌ به‌شداربووانى ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌ ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستانى راگه‌یاند: بەھۆی ئەوەی دووپیاوى گوندی دووگۆمان  به‌ ناوه‌كانى (م ،ر) له‌گه‌ڵ كوڕه‌كانى كه‌ مه‌ڕدارن ، ھەڵدەکوتنە سەر ئاھەنگەکەو بە قۆچەقانی بەرد دەگرنە بوک و زاواو میوانەکانی  ئاھەنگەکە و سەر و چاوی بووک و زاوا و ژمارەیەکی زۆر لە میوانەکان بریندار دەکەن و بەو ھۆیەش زەھرای بووکە خان بە خوێنی سەرو چاوی سورهه‌ڵگه‌ڕاویه‌وه‌ رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن دەکرێت

بە گوتەی ئامادەبووێکی ئاھەنگەکە بۆ مالپەری دەزگای سەتەلایتی کوردستان ئه‌و دووكه‌سه‌ى گوندەکە بە بیانووی برینی خێرو بێری ناوچەکەیان تورە بوونی خواو کەم بوونی رسق و رۆزی خەڵکی گوندەکە ئەوەیان کردووەو وتووشیانە چیتر رێگە نادەین رەشبەڵەک لێرە بکرێتەوە.

هه‌رچه‌نده‌ زۆرێك له‌ خه‌ڵكى گونده‌كه‌ بێ ئاگاى خۆیان له‌ و بابه‌ته‌ ده‌ربڕیوه‌ ، وه‌ ئه‌و ره‌فتارانه‌ ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌ و به‌ كرده‌وه‌یه‌كى ناشرین و دوور له‌ كه‌لتورى كورده‌وارى وه‌سفى ده‌كه‌ن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.