Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:05

بۆ جارێکی دیکه‌ عێراق بە یەکێک لە گەندەڵترین وڵاتان هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌

لە ریزبەندی شەشەمیندایه‌
کوردستان TV
100%


به‌ گوێره‌ی راپۆرتی رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ساڵی 2017، عێراق له‌ ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی وڵاته‌ گه‌نده‌ڵه‌كانی جیهاندایه‌.

بەپێی ریزبەندیی گەندەڵیی وڵاتانی جیهانی بۆ ساڵی 2017، کە رۆژی چوارشەممە 21/2/2018 رێکخراوی شەفافیەتی جیهانی بڵاوی کردەوە، وڵاتانی نیوزیلەندا، دانیمارک، فینلەندا، نەرویج، سویسڕا، سەنگافورە، سوید، کەنەدا، لۆکسەمبۆرگ و هۆڵەندا یەک لە دوای یەک، پاکترین وڵاتانی جیهانن لە رووی گەندەڵییەوە.

بەگوێرەی پێوەرەكانی ھەڵسەنگاندنی گەندەڵی له‌ جیھان، كه‌ بۆ 180 وڵات ئەنجامدراوە، دەركەوتووە، لە نێو وڵاتە عەرەبییەكاندا، عێراق لە ریزبەندی  شەشەمیندا ھاتووە و  جارێكی دیكە  به‌ یه‌كێك له‌ بەگەندەڵترین ولاتانی جیهان دەستنیشانكراوە.

له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش عێراق له‌ پله‌ی 12ه‌میندایه‌ و سۆماڵیش گه‌نده‌ڵترین وڵاتی جیهانه‌، كه‌ له‌ ریزبه‌ندی 180ه‌میندا هاتووه‌.

ھەر بەپێی ئەو پێوەرەی ئەنجامدراوە، ئەو وڵاتانەی كەمترین گەندەڵییان ھەیە لەمساڵدا، نیوزلەندایە و دواتریش ھەر یەك لە فینلەندا، نەرویج، سویسرا، سەنگاپورە، سوێد و چەندین وڵاتی جیھانی دیكە هاتوون.

له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بیشدا، ئیمارات له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌، كه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌ پله‌ی 25ه‌مین هاتووه‌.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.