برێت مەکگۆرک، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ شەڕی داعش، رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی پشتیوانی حکومەتێکی بەھێزو یەکگرتوو دەکات، بۆ ھەرێمی کوردستان لەناو عێراقێکی یەکگرتوودا.
مەکگۆرک، دوای بینینی ھەردوو، پارێزگاری سلێمانی و ھەولێر و وەزیری پلاندانانی ھەرێم، لە کۆنگرەی بنیاتنانەوەی عێراق، لەکۆیت، لەتویتەری خۆی نوسیویەتی، خۆشحاڵبووم بە بینین و کۆبوونەوە لەگەڵ پارێزگارانی ھەولێر و سلێمانی و ھەروەھا وەزیری پلاندانانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، کە بەشێک بوون لەشاندی عێراقی بەسەرۆکایەتی سەرۆک وەزیرانی عێراق.
ھەروەھا دەڵێت، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، پشتیوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی بەھێزو یەکگرتوو دەکات لەناو عێراقێکی یەکگرتوو و فیدڕاڵدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.