وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركوك - گه‌رمیان ی پارتی رایده‌گه‌ێنێ، یه‌كێتی هه‌ر رۆژه و كه‌سێك بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك كاندید ده‌كات و تائێستاش هه‌ر دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم ،پارێزگاری شه‌رعی كه‌ركوكه، چونكه ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی نه‌داوه‌ته ئه‌نجومه‌نی پارێزگا.
عه‌دنان كه‌ركوكی، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركوك - گه‌رمیان ی پارتی دیموكراتی كوردستان ئۆباڵی هه‌ڵنه‌بژاردنی پارێزگاری كه‌ركوكی خسته ئه‌ستۆی یه‌كێتی وبه‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاند: یه‌كێتی له‌نێو خۆیدا یه‌كده‌نگ نییه، هه‌ر رۆژه و كه‌سێك بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك كاندید ده‌كات.
گوتیشی: دكتور نه‌جمه‌دین كه‌ریم تائێستا پارێزگاری شه‌رعی كه‌ركوكه، چونكه ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی نه‌داوه‌ته ئه‌نجومه‌نی پارێزگا.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.