Erbil 31°C یەکشەممە 30 ئاب 00:25

نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی كۆچی دوایی پاشای نه‌رویج له‌ گه‌لی نه‌رویج ده‌كات

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 28ی ئاب، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان له‌سه‌ر تۆڕی "ئێكس" په‌یامێكی هاوخه‌میی بۆ كۆچی دوایی پاشا هاراڵدی پینجه‌م پاشای نه‌رویج ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند، پاشا هاڕالد پاشایه‌كی خه‌مخۆر و به‌ڕێز بوو.

له‌ په‌یامه‌ هاوخه‌مییه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانیدا هاتووه‌: قووڵترین سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادەی پاشایەتی و خەڵک و گه‌لی نەرویج دەکەم بۆ ئەم کۆچە گەورەیەی پاشا هاڕالدی پینجه‌م كه‌ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ كۆچی دوایی كرد.

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕاشیگه‌یاندووه‌: پاشا هاڕالدی پێنجەم پاشایەکی بەڕێز و دڵسۆز بوو، کە زیاتر لە سێ دەیە بە شکۆمەندی، ژیری و خاکڕاییەوە خزمەتی وڵاتەکەی کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.