Erbil 7°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 22:22

زیاتر له‌ هه‌شت ملیۆن عێراقى پێویستییان به‌هاوکارى به‌په‌له‌ هه‌یه‌

چونكه‌ سه‌رچاوه‌ى داهاتیان به‌هۆى جه‌نگى دژ به‌ داعش، نه‌ماوه‌
کوردستان TV
100%

لیز گراندى، جێگرى نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق (یونامى) به‌ ڕۆژنامه‌ى (به‌یان)ى ئیماراتى ڕاگه‌یاند: "زیاتر له‌ هه‌شت ملیۆن عێراقى پێویستییان به‌هاوكارى به‌په‌له‌ هه‌یه‌، چونكه‌ سه‌رچاوه‌ى داهاتیان به‌هۆى جه‌نگى دژ به‌ داعش، نه‌ماوه‌".

به‌پێی ڕاپۆرتێك، نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، تێچووى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شارى مووسڵ به‌ زیاتر له‌ یه‌ك ملیار دۆلار ده‌خه‌ومڵێنێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 14ى شوباتى 2018 كۆتایی به‌ كۆنگره‌ى كوه‌یت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراق هات، به‌ڵام ته‌نها 30 ملیار دۆلار وه‌ك قه‌رز و پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان ته‌رخان كرا و له‌وباره‌یه‌وه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى عێراق ڕای گه‌یاند، كه‌ پاره‌كه‌ به‌شى پێویستییه‌كان ناكات.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ساڵانه‌ بودجه‌ى عێراق نزیكه‌ى 100 ملیار دۆلار ده‌بێت، به‌ڵام به‌هۆى گه‌نده‌ڵیی حكوومه‌ته‌وه‌، وه‌ك هه‌موو ساڵێك ڕێكخراوى شه‌فافییه‌تى نێوده‌وڵه‌تى عێراق به‌ یه‌كێك له‌ وڵاته‌ گه‌نده‌ڵه‌كان پۆلێن ده‌كات، به‌شێكى زۆر له‌ هاووڵاتیان له‌ ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه‌ن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.