عه‌لى ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تى یاریده‌ده‌رى رێبه‌رى بالاى ئێران ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه وهلامى قسه‌كانى ریكس تیله‌رسۆن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكاى دایه‌وه‌و راگه‌یاند" هه‌بوونى هێزى سه‌ربازى ئێران له خاكى سووریا شه‌رعییه‌و به‌پێى داواكارى حكوومه‌تى دیمه‌ش بووه.
ئاژانسى قوتابیانى ئێرانى له‌سه‌ر زارى ویلایه‌تى بلاوى كرده‌وه، كه ئێران هێزه‌كانى له سووریا ناكشێنێته‌وه و بوونى هه‌ر هێزێكى سووپاى ولاته‌كه‌ى له سووریا به‌پێى رێكه‌وتنى پێشوه‌خته بووه له‌گه‌ل حكوومه‌تى سووریا، بۆیه عه‌لى ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تى داوا له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات هێزه‌كانى له خاكى سووریا بكشێنێته‌وه، چونكه پێشتر به بێ مۆله‌ت و داواكارى حكوومه‌تى شه‌رعى سوویا جێگیر كراون.
پێشتر ریکس تیلەرسۆن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕایگەیاند" پێویستە ئێران چەکدارە میلیشیاکانی لە سووریا بکێشێنێتەوە و چارەسەری دۆخی سووریاش بەپێی بڕیاری 2254ی جنێف دەبێت، به‌لام ئێران داواكارى ناوبراو ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.