Erbil 34°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 16:27

تورکیا لە 176 ناوچەو گوندی سه‌ربه‌ ئامەد قەدەغەی هاتوچۆى ڕاگەیاند

تاكو ئۆپەراسیۆنی سەربازیی دژی په‌كه‌كه‌ ئه‌نجام بدرێت
کوردستان TV
100%

بەپێی سه‌رچاوه‌كانى حکوومەت و هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە 176 ناوچە و گوندی ئامەد لە باکووری کوردستان قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاندووە.

ئەو ناوچانەی کە قەدەگەی هاتووچۆیان تێدا ڕاگەیەندراوە بریتین لە" گوند و ناوچەکانی لجە، قوڵپ، فارقین و هزرویا"ی سەر بە پارێزگای ئامەد و ئامانج لەم قەدەی هاتوچۆیە، بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازییە لەدژی پارتی کرێکارانی کوردستان.

ئەو بڕیارە لەلایەن پارێزگاری ئامەدەوە ڕاگەیاندراوە و بەپێی ڕاگەیاندراوێک لە 50 گوندی فارقیم، 90 گوند لە ناوچەی قولپ، 15 گوندی ناوچەی لجە و چەندین ناوچە و گوندی دیکەش لە ئەمڕۆ دووشەممە 2018/2/14 ەوە قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندراوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.