شه‌وی رابردوو پێشمه‌رگه‌یه‌كی ته‌مه‌ن 27 ساڵان كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
ئیقبال مه‌حه‌مه‌د گوته‌بێژی پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی سلێمانی به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی عه‌ربه‌ته‌وه ئاگادار كراینه‌وه كه پێشمه‌رگه‌یه‌كی حیزبی كۆمه‌ڵه‌ی كۆمۆنیستی ئێران به ناوی (ف، ش، پ) ، كه له دایك بووی ساڵی 1991 ه به چه‌كی جۆری كڵاشیكۆف له ناو باره‌گای حیزبه‌كه‌ی خۆیدا له گوندی زڕگوێز كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
راشیگه‌یاند: ده‌ست به‌جێ تیمی بنكه‌ی پۆلیسی عه‌ربه‌ت ده‌گه‌نه شوێنی رووداوه‌كه‌و ته‌رمی پێشمه‌رگه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی ده‌كه‌ن و ده‌ستیشیان گرت به‌سه‌ر چه‌كی رووداوه‌كه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: له لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی عه‌ربه‌ت په‌راوی لێكۆلینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری خۆكوشتنه‌كه‌ی ده‌ستیپێكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.