لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا 15 ماددەی دیکە لە پڕۆژەی پەیڕەوی نێوخۆیی پەرلەمانی کوردستان گفتوگۆی لەسەر کرا.
سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2018/2/13، په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تیی دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (9)ى ئاساییی خولی پاییزه، ساڵی پێنجه‌م له خولی چواره‌مى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجامدا.
سه‌ره‌تا جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه‌ى خوێنده‌وه كه له چوار خاڵ پێكهاتبوو، خاڵی یه‌كه‌م بریتی بوو له گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای به‌ركاركردنی یاسای هه‌مواری بیسته‌می یاسای میلاكات، ژماره 20ى ساڵی 1960ى هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی ماده‌كانی (72،74،75)، له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو، خاڵی دووه‌میش بریتی بوو له گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای به‌ركاركردنی یاسای نه‌هێشتنی بازرگانیكردن به مرۆڤ، ژماره 28ى ساڵی 2012ى عێراق له هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی ماده‌كانی (72،74،75)، له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو، خاڵی سێیه‌میش بریتی بوو له زیادكردن و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی خواره‌وه له لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان: (ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز دلێر مسته‌فا حه‌سه‌ن، له لیژنه‌ی كاروبارى پێشمه‌رگه و شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆساید، زیادكردنی ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز ئارى عه‌بدولله‌تیف مه‌ولود، بۆ سه‌ر لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندن و هونه‌ر، به‌پێی ماده‌ی (44) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو، خاڵی چواره‌م و كۆتایى به‌رنامه‌ى كاریش بریتی بوو له گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاتى بۆ پێداچوونه‌وه‌ى په‌یڕه‌وی ناوخۆ ئاماده‌كراوه، به‌پێی بڕیاری ژماره (26)ى ساڵی 2014 و بڕگه‌ی (8) له مادده‌ى (په‌نجاو شه‌شه‌م)ى یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو و پاڵپشت به مادده‌ى (94)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو.
پاشان له‌لایه‌ن خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان، پوخته‌ى كۆنووسی دانیشتنی پێشووی په‌رله‌مان خوێندرایه‌وه، هه‌روه‌ها ناوى ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى په‌رله‌مانیش خوێندرایه‌وه كه له‌دانیشتنی پێشوو مۆڵه‌ت بوون یاخود ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه نه‌بوون و ناوى ئه‌و ئه‌ندامانه‌شی كه بۆ دانیشتنی ئه‌مڕۆ مۆڵه‌تیان وه‌رگرتبوو خوێندرایه‌وه.
خاڵی یه‌كه‌م كه بریتی بوو له گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای به‌ركاركردنی یاسای هه‌مواری بیسته‌می یاسای میلاكات، ژماره 20ى ساڵی 1960ى هه‌مواركراو و خاڵی دووه‌میش گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای به‌ركاركردنی یاسای نه‌هێشتنی بازرگانیكردن به مرۆڤ، له‌سه‌ر پێشنیازی په‌رله‌مانتاران، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دواخستنی گفتوگۆكردنی هه‌ردوو خاڵه‌كه‌ی بۆ دانیشتنه‌كانی داهاتوو خسته ده‌نگدانه‌وه‌و دواخستنی هه‌ردوو خاڵه‌كه‌ش به‌جیا به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكران.
خاڵی سێیه‌میش كه تایبه‌تبوو به زیادكردن و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی خواره‌وه له لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان: (ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز دلێر مسته‌فا حه‌سه‌ن، له لیژنه‌ی كاروبارى پێشمه‌رگه و شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆساید، زیادكردنی ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز ئارى عه‌بدولله‌تیف مه‌ولود، بۆ سه‌ر لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندن و هونه‌ر، به‌پێی ماده‌ی (44) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو، خرانه ده‌نگدانه‌وه‌و په‌سندكران.
خاڵی چواره‌م و كۆتایى به‌رنامه‌ى كاریش بریتی بوو له گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاتى بۆ پێداچوونه‌وه‌ى په‌یڕه‌وی ناوخۆ ئاماده‌كراوه، به‌پێی بڕیاری ژماره (26)ى ساڵی 2014 و بڕگه‌ی (8) له مادده‌ى (په‌نجاو شه‌شه‌م)ى یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاتییه‌وه به‌شی شه‌شه‌می پڕۆژه‌ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان كه تایبه‌تبوو به سیستمی كاری په‌رله‌مانی له‌مادده‌كانی (48) تا (63)ی پرۆژه‌كه له‌خۆ گرتووه بۆ په‌رله‌مانتاران خوێندرانه‌وه‌و دواتر سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ده‌رگای گفتوگۆكردنی كرده‌وه‌و مادده به‌ماده‌ی به‌شه‌كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه تێبینی و پێشنیازیان له‌باره‌وه خرانه‌روو. دوای ته‌واوكردنی گفتوگۆكانی به‌شی شه‌شه‌می پڕۆژه‌ى په‌یڕه‌وی ناوخۆ كه تایبه‌تبوو به سیستمی كاری په‌رله‌مانی، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه هێنا و ده‌نگدان له‌سه‌ر كۆی به‌شه‌كه‌و مادده‌كانی خرایه دانیشتنه‌كانی داهاتوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.