بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، ڕێژەی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردووی ناوچە جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستانی بڵاو کردەوە.
بەرێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕێژەی باران بارینی 24 سەعاتی ڕابردووی لە سەنتەری پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند و بەپێی لێدوانی بەشی پێشبینییەكانی ئەو بەرێوەبەرایەتییە تا رۆژی هەینی ئەو شەپۆلی باران بارینە بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممه، بەرێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا خشتەی باران بارینی 24 سەعاتی ڕابردووی سەنتەری پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند و بەپێی خشتەیەكەیش لە هەولێر لەوماوەیەدا 12 ملیم باران باریوە.
هەر بەپێی خشتەكە دەركەوتووە لە پارێزگای دهۆك 17.5 ملیم باران و لە سلێمانی 64.6 ملیم و كەركووك 4.2 ملیم و لە هەڵەبجەیش رێژەی باران بارین لە 24 سەعاتدا 5 ملیم بووە.
هاوكات بژار ئەكرەم بەرێوەبەری بەشی پێشبینییەكانی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند، كاریگەری ئەو شەپۆلی باران بارینە تا ئەمشەو بەچڕی بەردەوام دەبێت و دواتر كاریگەرییەكەی كەم دەبێتەوە، بەڵام لە ڕۆژی هەینی جارێكی تر شەپۆلەكە دەست پێ دەكاتەوە.
كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینی كردووە كە لەناوچە چیاكانی سنووری هەولێر و سلێمانی بەفر بارین بۆ ماوەیەك بەردەوام بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.