ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌ێنن، به‌داخه‌وه حه‌یده‌ر عه‌بادی جگه له برسیكردنی خه‌ڵكی كوردستان هه‌موو لایه‌كی تووشی چاوه‌ڕوانییه‌كی بێ‌ئومێد و دڵه‌ڕاوكێ كردووه.
ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین ، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا په‌یامێكی ئاراسته‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی كرد‌و رایگه‌یاند: وه‌ك ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی په‌یامی خۆمان ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین به‌رامبه‌ر به‌و به‌ڵێنانه‌ی كه به مووچه‌خۆران و جووتیارانی هه‌رێمی كوردستانتان دابوو، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام له گوتاری هه‌فتانه‌دا بانگه‌شه‌ی ناردنی مووچه‌تان ده‌كرد، عێراقییه‌كان و هه‌رێمی كوردستان و جیهانتان دڵنیا كرده‌وه كه هاووڵاتییانی هه‌رێم برسی ناكه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه جگه له برسیكردن هه‌موو لایه‌كتان تووشی چاوه‌ڕوانییه‌كی بێ‌ئومێد و دڵه‌ڕاوكێ كردووه، نه‌ناردنی مووچه به‌بیانوی وردبینیكردن ده‌بێته هۆكارێك له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی متمانه له نێوان هاووڵاتییان و مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ‌دا.
له به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی بۆ عه‌بادی هاتووه: ده‌نگی ناڕه‌زایی و نیگه‌رانی له‌نێو مووچه‌خۆران به‌تایبه‌تی مامۆستایان و ته‌ندروستكاران و چین و توێژه جیاجیاكانی تر له هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، تادێت زیاتر ده‌بێت، ئه‌وه‌ش به هۆی پابه‌ندنه‌بوونی به به‌ڵێنه‌كانی خۆی به ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.