Erbil 23°C ھەینی 27 ئەیلوول 07:07

ئەرکی پاراستنی ئاسایشی خانه‌قین به‌ گرووپی16ی ئۆکتۆبەر ده‌سپێردرێت

دۆخه‌كه‌ له‌ ده‌ستى به‌غدا ده‌رچووه‌ و په‌نایان بۆ ئه‌وان بردووه‌
کوردستان TV
#7
100%

بەهۆی شکستهێنانی لە پاراستنی ئاسایشی خانەقین، حکوومەتی عێراق و هێزە عێراقییەکان پەنا بۆ گرووپی 16ی ئۆکتۆبەر دەبەن، تاوەکوو ئەرکی پاراستنی شار بە ئاسایشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بدرێت.

ئازاد فایەق، لێپرسراوی ئاسایشی یەکێتی لە خانەقین بە ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتی ڕاگەیاندووە، لە دوای ڕووداوی تەقەکردنەکەی شەوی 8ی ئەم مانگەی گەڕەکی بەختیاری لە شاری خانەقین کە بەھۆیەوە 7 ھاووڵاتی شەھید بوون، ھێزەکانی ئاسایش (یەکێتی) و پۆلسی ناوخۆی خانەقین، ئەرکی پاراستنی ئاسایشی شارەکەیان پێسپێردراوە.

لەمبارەیەوە عامر رەفعەت، بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین ڕای گەیاند، لە دوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە بۆشاییەکی ئەمنی لە سنوورەکە پەیدا بوو لە حەوزەی حەمرینەوە بۆ خانەقین و لەوێشەوە بۆ قەرەتەپە، چونکە پێشتر پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکان بە شێوەیەکی باش شەونخوونییان بۆ دروستکردنی ڕەوشێکی ئەمنیی ئارام لە ناوچەکە، دەکرد“.

ئەوەشی نەشاردەوە کە ئەوان ئاگایان لە ڕێککەوتنە تازەکەی نێوان هێزەکانی عێراق و لایەنی یەکێتی لەبارەی ئەرکە تازەکەی ئاسایشی یەکێتی لە خانەقین نییە. گوتیشی: ”ئاسایش لە خانەقین وەکوو یەکێتی کاریان دەکرد و خەڵکێکی زۆریان بێزار کردبوو، بۆیە ئێستا کە گەڕاوەتەوە، دەبێ گۆڕانکاری لە شێوازی کارکردنیاندا بکەن“.

 

عامر رەفعەت نەیشاردەوە کە سنوورەکەیان کوردستانییە و پێویستەتەبا و یەک دەنگ بین، تاوەکوو سنوورەکە لە ڕووی ئیدارییەوە لەژێر دەستی کوردان بێت، بەڵام: ”دەبێ هەموو شتێک بە ڕێککەوتنی هەمەلایەنە و فەرمی بێت. لە ماوەی ڕابردوودا هەردوو لایەن چەندین کۆبوونەوەیان بێ ئاگاداریی پارتی کردووە. ئاسایشی یەکێتی لەم سنوورە وەکوو کوردێک ئیشیان نەکردووە، بەڵکوو وەکوو یەکێتی ئیش دەکەن“.

گوڵان میدیا

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.