له سیسته‌مى تازه‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆ وه‌ك ئاسانكارى بۆ هاووڵاتیان كراوه و مامه‌له‌ى نوێكردنه‌وه‌ى ئه‌و فه‌رمانگه‌یه، سیسته‌مى قیست بۆ پێبژاردن په‌یڕه‌و ده‌كات
له میانى به‌رنامه‌ى تیشكى سه‌ته‌لایتى كوردستان سه‌باره‌ت به گرفت و چاكسازییه‌كانى سیسته‌مى تازه‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتوو چۆى هه‌ولێر، چیمه‌ن جه‌لال به‌رپرسى به‌شى ( ئاى تى) له به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر رایگه‌یاند: به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان هه‌موو ئاسانكارییه‌كى ئه‌نجام داوه بۆ نوێكردنه‌وه‌ى مامه‌له‌ى هاوڵاتیان.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: ئه‌و هاووڵاتیانه‌ى ده‌یانه‌وێت ئه‌و سزادارایانه‌ى كه‌وتۆته سه‌ریان بیده‌ن بۆئه‌وه‌ى مامه‌له‌كانیان راگیر نه‌كرێت ، هاووڵاتیان ده‌توانن به شێوه‌ى قیست مانگانه سزاداراییه‌كان بده‌ن هه‌رچه‌نده‌ى كه خۆیان توانایان هه‌بێت بگره له یه‌ك ملیۆن دینار تا ده‌گاته پێنج هه‌زار دینار ،ئه‌وانه‌ى غه‌رامه‌یان لایه ده‌توانن ئه‌و مامه‌ڵانه ئه‌نجام بده‌ن و غه‌رامه‌كه‌شى لاى حكومه‌ت بمێنێته‌وه بیكات به قیستى مانگانه و له ماوه‌ى ساڵیك بیداته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.