حكومه‌تی ئیسڕائیل رایگه‌یاند كه ئێمه خۆمان رێگه‌ماندا تا فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه ئێرانییه‌كه بێته ناو قوڵایی خاكی ئێمه‌وه تا بیسه‌لمێنین كه ئێران له رێگه‌ی به‌كارهێنانی خاكی سووریاوه ده‌ستدرێژیی ده‌كاته سه‌ر خاكی ئێمه.
سوپای ئیسڕائیل دوو رۆژ به‌ر له ئێستا هه‌واڵی هه‌ڵگرتنی شوێنپێی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئێرانی راگه‌یاندبوو، له هه‌مان كاتیش‌دا ئاشكرای كرد كه له رێگه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌وه ئه‌م فڕۆكه‌ی به‌رداوه‌ته خواره‌وه كه له رێگه‌ی خاكی سووریاوه دزه‌ی كردووه‌ته ناو خاكی وڵاته‌كه‌یانه‌وه.
به‌گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسه ئیسڕائیلییه‌كان، ئه‌وان پێشوه‌خته له رێگه‌ی جموجۆڵی ئه‌م فڕۆكه‌یه له‌سه‌ر سیسته‌مه‌كانی رادار زانیویانه كه نیازی هه‌یه دزه بكاته سنووری ئاسمانی ئه‌وانه‌وه، هه‌ر بۆیه رێگه‌یان پێداوه بێته ناو سنووره‌كانی وڵاته‌كه‌یان تا بتوانن به به‌ڵگه‌وه بیسه‌لمێنن كه ئێران ده‌ستدرێژیی كردووه‌ته سه‌ر سه‌روه‌ریی ئه‌وان.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.