Erbil 13°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 05:56

ئیداره‌ی حکوومه‌تی ئه‌مریکا به‌ره‌و په‌ککه‌وتن ده‌چێت

به‌هۆی ناكۆكی نێوان دیموكرات و كۆماریه‌كانه
ئیداره‌ی حكوومه‌تی ئه‌مریكا به‌ره‌و په‌ككه‌وتن ده‌چێت
کوردستان TV
100%

هه‌رچه‌نده‌ پێشبینی ده‌كرا كه‌ تا دره‌نگانی شه‌وی رابردوو له‌ كۆبوونه‌ی سیناتی ئه‌مریكا ده‌نگدانی به‌په‌له‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی حكوومه‌ت بۆ به‌رده‌وامبوونی له‌ كاره‌كانی بدرێت، به‌ڵام به‌ هۆی دژایه‌تی سیناتۆرێك ئه‌و ئومێدانه‌ سه‌ری نه‌گرت. 

سیناتۆر ریند پاڵ كه‌ سه‌ر به‌ پارتی كۆماریخوازه‌كانه‌ به‌ ده‌نگ نه‌دان به‌ پڕۆژه‌ یاسای دوو ساڵه‌ی حكوومه‌ت كه‌ هه‌ردوو كۆماری و دیموكراته‌كان له‌سه‌ری رێك كه‌وتبوون وایكرد كه‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌ ده‌نگی پێویست له‌ ئه‌نجوومه‌نی سینا نه‌هێنێته‌وه‌ و پڕۆژه‌كه‌ نه‌بووه‌ بڕیار و نه‌گه‌یشته‌ كۆنگرێس . 

حكوومه‌تی ئه‌مریكا مانگی رابردووش به‌هۆی رێك نه‌كه‌وتنی كۆماری و دیموكراته‌كان له‌سه‌ر بودجه‌ بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ له‌كار كه‌تبوو. 

شه‌وی رابردوو سیناتۆر پاڵ بۆ ماوی نۆ كاتژمێر له‌ ئه‌نجوومه‌نی سینا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ روونكردنه‌وه‌ی دا و رایگه‌یاند: ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایه‌ وا ده‌كات حكوومه‌ت 300 ملیارد كه‌می بودجه‌ بێنێت و قه‌رزه‌كانی سه‌ر شانی حكوومه‌ت زیاتر ده‌كات و خه‌زێنه‌ی حكوومه‌ت به‌ تاڵان ده‌بات، به‌م هۆیه‌ش ده‌نگی نه‌دا و ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه‌ پێشتر كۆنگرێس ده‌نگی له‌سه‌ردا بوو، خه‌رجیه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌مریكای تا دوێنێ پێنجشه‌مه‌ دابین ده‌كرد. 

هه‌ر بۆیه‌ش كۆشكی سپی دوێنێ فه‌رمانی به‌ دامه‌زراوه‌كانی كارگێری و پلاندان كرد خۆیان بۆ داخستن و په‌ك كه‌وتنی حكوومه‌ت ئاماده‌ بكه‌ن. 

کۆنگریسمانە دیموکرات و کۆمارییەکان لەسەر چەندین بابەتی وەک کۆچبەری و خەرجییە سەربازییەکان جیاوازییان هەیە و دیموکراتەکان رێگە نادەن کە پلانی خەرجییەکان پەسندبکرێت. 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.