Erbil 32°C شەممە 28 ئەیلوول 12:24

پەرلەمان و حکومەت و کۆمیسیۆن دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردن تاوتوێ ده‌که‌ن

بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی
پەرلەمان و حکومەت و کۆمیسیۆن دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردن تاوتوێ ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

کۆبوونەوەی سەرۆكایەتییەكانی پەرلەمان و حکومەت ‌و كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی كوردستان بۆ دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردن دەستیپێکرد.

سەرلە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 7-2-2018 شاندێکی باڵای حکومەت بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی گەیشتە پەرلەمان و لەگەڵ پەرلەمان و کۆمیسیۆن گفتوگۆ لەبارەی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان ده‌كه‌ن.

بڕیارە لە کۆبوونەوەی باڵای نێوان پەرلەمان و حکومەت و کۆمسیۆن گفتوگۆ لەبارەی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی کوردستان بکرێت.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک فڕاکسیۆنەکان به‌شدارن و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی ئاستەنگەكانی بەردەم هەڵبژاردن ‌و پاكکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەكرێت هه‌روه‌ها چاوەڕوان دەکرێ وادەی هەڵبژاردنیش دیاری بکرێت.

له‌ کۆتایی ساڵی رابردوو، نێچیرڤان بارزانی نامەیەکی ئاڕاستەی پەرلەمان کرد و داوای کرد لە ماوەی سێ مانگدا هەڵبژاردنەکان بەڕێوەبچن. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.