Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 04:48

شارێک له‌ ژێر دارستانێک دۆزرایه‌وه‌

گواتیمالا وڵاتێكه‌ نیوه‌ى زۆرى خاكه‌كه‌ى به‌ دارستانى باراناوه‌ى داپۆشراوه‌ به‌ زمانى مایه‌ ده‌دوێن
شارێك له‌ ژێر دارستانێك دۆزرایه‌وه‌
کوردستان TV
100%

گواتیمالا وڵاتێكه‌ نیوه‌ى زۆرى خاكه‌كه‌ى به‌ دارستانى باراناوه‌ى داپۆشراوه‌ به‌ زمانى مایه‌ ده‌دوێن، ئه‌مه‌ش به‌ واتاى داره‌كان یان وڵاتى دارستانه‌كان دێت، هۆیه‌كیشى بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌ وڵاتیكى باراناوى دره‌ختییه‌.

وڵاتى گواتیمالا وڵاتێكى ناوه‌ڕاستى كیشوه‌رى ئه‌مریكایه‌ و سنوورى به‌ زه‌ریاى ئۆقیانوس و زه‌ریاى ئه‌تڵه‌سیيةوه‌ لكاوه‌، له‌ سه‌ده‌كانى كۆندا شارستانیه‌تى میلله‌تى مایا بووه‌ و تا ئێستا شوێنه‌وار و ئاسه‌واره‌كانى كۆنى مایا له‌و ناوچانه‌ ده‌دۆزرێته‌وه‌.

گواتیمالا له‌ڕووى سروشتییه‌وه‌ به‌ ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاتى كیشوه‌رى ئه‌مریكاى ناوه‌ڕاست داده‌نرێت و له‌هه‌مان كاتدا له‌ڕووى شوێنه‌واریشه‌وه‌ میژوویه‌كى كۆن و ده‌وڵه‌مه‌ندى هه‌یه‌.

زانایان و شاره‌زاناسى بوارى ئاسه‌وار و شوێنه‌وارناسى كۆن له‌ ماوه‌ى ڕابردوو شوێننیكى ناوازه‌یان دۆزییوه‌ له‌ باكوورى وڵاتى گواتیمالا، ئه‌وان پێیان وایه‌ كه‌ ئه‌و ئاسه‌واره‌ تایبه‌ته‌ به‌ خێڵ و شارستانیه‌تى مایا و هه‌روه‌ها مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت كه‌ هه‌زاران ساڵ ده‌بێت له‌ژێر ئه‌و دارستانه‌دا بوبێت.

لێكۆڵه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌ به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆجیاى (لیدار) كه‌ شێوازێكه‌ به‌ "ڕووناكى و مه‌ودا" كارى دۆزینه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌دات و سه‌ره‌تا ناوچه‌كه‌یان پشكاندووه‌ و به‌پێى ئه‌و ڕووه‌كانه‌ى كه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ ڕواون و زانیاریان زیاتر كۆكردۆته‌وه‌، به‌مه‌ش زاناكان پێشنیار ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌مریكاى ناوه‌ڕاست یه‌كێك بووه‌ له‌ شارستانیه‌ته‌ پێشكه‌وتوه‌كان هه‌ر وه‌ك شارستانیه‌ته‌ كۆنه‌كانى وه‌ك یۆنان و چین.

توماس گاریسون پسپۆڕ له‌ شوێنه‌وارناسیى كۆلێژى ئیتاكا به‌ بى بى سى وت به‌ پێى ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ پێوه‌رى و چڕیى دانیشتوانى ئه‌م ناوچه‌یه‌ له‌ كۆندا كه‌ مه‌زه‌نده‌ى بۆ كرابوو به‌ سێ یان چوار جار زیاتر و چڕتر بووبێت له‌وه‌ى كه‌ له‌وه‌ پێش بیرمان لێكردۆته‌وه‌ .

پسپۆڕان و لێكۆڵه‌ران به‌ ته‌كنه‌لۆجیاى لیدار كه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ پشكنینیان له‌سه‌ر 2100 كیلۆ مه‌تر چوارگوشه‌ ئه‌نجام داوه‌ له‌ نزیكه‌ى 60 هه‌زار شوێنه‌وارى كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ كۆشك و ته‌لارى و كۆشك و ماڵ و شه‌قام و رێگاى گشتى و نه‌خشه‌ خانووى شوێنى پارێزه‌ریى وڵاتى تێدایه‌ و ئه‌و شوێنه‌وارانه‌ به‌ به‌ردى پته‌و و جۆراوجۆر دروستكراوه‌، ئه‌و شوێنه‌واره‌ له‌ نزیك شارى مایا دۆزراوه‌ته‌وه‌، لێكۆڵه‌ران بڕوایان وایه‌ كه‌ ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ بیرۆكه‌ى جیهان ده‌گۆڕێت له‌سه‌ر شارستانیه‌تى مایا كه‌ پێشوتر زانراوه‌.

توماس گاریسون پسپۆڕ له‌ شوێنه‌وارناس ده‌لێت، به‌م زانیارى و دۆزینه‌وه‌یه‌ بۆمان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ خیڵى مایه‌ زیاتر هه‌وڵى دروستكردن و نه‌خشه‌كێشانى پاراستن و پارێزه‌رى وڵاتیان كردووه‌ وه‌ك له‌ پێشتر كه‌ ئێمه‌ بیرمان لێكردبۆوه‌.

پسپۆڕێك به‌ ناوى هودسن ئه‌لى له‌ شوێنه‌وارى ئه‌و شاره‌ گه‌وره‌یه‌، شوێنه‌وارى هه‌رمیك دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ 7 قات ده‌بێت و به‌ سه‌وزایى داپۆشرابوو و ببو به‌ به‌شێك له‌ دارستانه‌كه‌، دۆزینه‌وه‌یه‌كى تر كه‌ پسپۆڕان و شوێنه‌وارناسانى سه‌رسام كردبوو توڕێكى ئاڵۆزى رێگا به‌ردینه‌یه‌كى درێژ بوون هه‌موو په‌یوه‌ندى و به‌ستنى هه‌موو شارى مایاى پێكه‌وه‌ ده‌به‌ست له‌و ڕووبه‌ره‌ وه‌ك ڕێگایێكى گشتى كه‌ ڕیگا بووه‌ بۆ ئاسان كردنى هاتووچۆ له‌ وه‌رزى باراناوى و ڕێگا فراوان بێت له‌ كاتى قه‌ره‌بالغى به‌كاربێت و هه‌روه‌ها به‌ كارهێنانى ئه‌و ڕێگایه‌ بۆ مه‌به‌ستى بازرگانى.

ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ كه‌ هه‌موو ڕێگاوبان له‌سه‌ر ئه‌و پانتاوه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌ و كه‌ ڕێگا و شار به‌پێكه‌وه‌ ده‌به‌ستێت له‌ خۆى دا بیرۆكه‌یه‌كى زۆر نایابه‌ و ئێمه‌ چاوه‌ڕوانى دۆزینه‌وه‌ى شتى سه‌رسامتر ده‌كه‌ین له‌م ناوچه‌یه‌.

به‌ پێی ئه‌م دۆزیه‌وه‌یه‌ پسپۆڕان ده‌ڵین ئه‌م شێوازه‌ تازه‌یه‌ى كه‌ به‌كارمان هێناوه‌ وێنه‌ى ئه‌و شارستانیه‌ته‌مان بۆ نیشانده‌دا كه‌ پێش 3 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وپێش له‌ ناوچه‌كانى باشوورى ئه‌مریكا نیشته‌جێبوون و ئه‌و شارستانیه‌ته‌ش له‌ دواى سه‌ده‌ى 11 وه‌ تێكه‌ڵ به‌ مێژوو ده‌بێت.


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی/ سیروان عه‌زیز 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.