Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:33

شه‌عیری چووه‌ ریزه‌کانی یانه‌ی لیگانس

بۆندی ئه‌و یاریزانه‌ بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگه‌
کوردستان TV
100%

 
له‌دواین ساته‌كانی ده‌رگای گواستنه‌وه‌ی یاریزانان یانه‌ی لیگانس به‌شێوه‌ی خواستن یه‌حیا شه‌عیری سعودی برده‌ ریزه‌كانی خۆی.

 یانه‌ی لیگانس له‌وه‌رزی ئه‌مساڵ له‌لالیگا ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ كارگێری ئه‌و یانه‌یه‌ هه‌وڵده‌دات پارێزگاری له‌ئاستی تیپه‌كه‌ بكه‌ن تا ژماره‌یه‌ك سه‌خت بن له‌به‌رامبه‌ر تیپه‌كانی دیكه‌.

 له‌دوایین هه‌وڵی كارگێری یانه‌كه‌ به‌ر له‌داخستنی ده‌رگای گواستنه‌وه‌ یاریزانی سعودی یه‌حیا شه‌عیری به‌شێوه‌ی خواستن له‌ریزی یانه‌ی نه‌سری سعودیه‌وه‌ برده‌ ریزه‌كانی خۆی.

 جێی ئاماژه‌یه‌ بۆندی ئه‌و یاریزانه‌ بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگه‌ و تا كۆتایی وه‌رزی ئه‌مسالی خولی ئیسپانیا.

 پێویسته‌ بوترێت پێشبینی ده‌كرێت یه‌حیا شه‌عیری شانبه‌شانی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌شداری یاریه‌كانی جامی جیهانی دووهه‌زارو هه‌ژده‌ی رووسیا بكات كه‌ تیایدا یه‌كه‌م یاریشیان له‌به‌رامبه‌ر رووسیای میوانداره‌. 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.