له كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی مانگی 10ی 2017 ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی گه‌شت و گوزار بریاردرا ئه‌و باڵه‌خانه‌ی كه له زۆربه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دروستده‌كرێن به‌سه‌ر وارسی شه‌هیدان دابه‌شبكرێن.
له‌م باره‌یه‌وه كوێستان ئه‌كره‌م فه‌ره‌ج، به‌رێوه‌به‌ری شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: له زۆربه‌ی قه‌زاو ناحیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆمه‌ڵێك باڵه‌خانه دروستده‌كرێت هه‌رچه‌نده به هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه ته‌واوبوونی باڵه‌خانه‌كان دواكه‌وت، به‌ڵام ئێستا ده‌ست كراوه‌ته‌وه به‌ته‌واوبوونی ئه‌و پرۆژانه‌و پرۆژه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ش له %75-80ی ته‌واو بووه كه 76 شوقهیهو له 11 باڵه‌خانه پێك هاتووه
شوقه‌كانیش راسته‌وخۆ دوای ته‌واوبوونی یه‌كجارییان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌و شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه به‌سه‌ر كه‌س و كاری شه‌هیدانی شه‌ری داعش دابه‌شده‌كرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.