هێزەر ناوێرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا له لێدوانێكی تایبه‌ت به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: تێکدانی بارودۆخی ئارامی عه‌فرین شەرمەزارییە و ئێمه دڵگرانیین و نیگه‌رانییه‌كانیشمان گه‌یاندووه‌ته توركیا.
رەحیم رەشیدی په‌یامنێری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان: ئایا پێت وایە ئێوە کاری خۆتان بە تەواوی کردووە بۆ ئەوەی پەلامارەکانی ئەردۆغان لە دژی کورد رابگرن؟
هێزەر ناوێرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: ئێمە لەسەر ئەو بارودۆخە لەگەڵ تورکیا قسه‌مان كردووه‌و زۆر نیگه‌رانی رەوشی عه‌فرینین و پێمان وایه كه هه‌موو لایه‌ك ده‌بێت چاویان له‌سه‌ر داعش بێت و نابێت له‌و ئامانجه لابده‌ن، ئێمه دڵگرانیین و نیگه‌رانییه‌كانیشمان گه‌یاندووه‌ته توركیا.
ناوێرت وتیشی، ئێمه هاوڕاین له‌گه‌ڵ توركیا له‌باره‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى په‌كه‌كه، توركیا ئه‌ندامى ناتۆیه و هاوپه‌یمانمانه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى توركیا له عه‌فرین ده‌یكات سەرەنجامی ئێمه له‌سه‌ر داعش لاده‌بات و هیچ لایه‌نێكى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى نه‌یوتووه داعش بە تەواوی له نێو چووه".
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راشیگه‌یاند: سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ لە په‌یوه‌ندییه تەلەفۆنییەکەی دا بە جیددی به سەرۆک ئه‌ردۆغانى راگه‌یاندووه، "بارودۆخه‌كه ئاڵۆزتر نه‌كات و دوور بكه‌وێته‌وه له پەلاماردانی خه‌ڵكى مه‌ده‌نى وه‌ك ئه‌وه‌ى بینیمان.
هەروه‌ها داواشی کردووە کە تورکیا دەست هەڵگرێ له كوشتنى مه‌ده‌نییه‌كان و ئاواره‌كردنى خه‌ڵک و داوای كردووە تورکیا پشووی لەسەرەخۆ بێ و ره‌وشه‌كه لەوە خراپتر نه‌كات".
هەروەها ناوێرت راشیگه‌یاند: تڕه‌مپ بە تورکیاشی وتووە کە نابێ هێزەکانی ئێمە لەو ناوچانه‌دا بەهۆی تورکیاوە رووبەڕووی هیچ هەڕەشەو مەترسیەک ببنەوە و شه‌رمه‌زارییه كه ناوچه‌یه‌ك ئارام بێت و بچیت و ناسەقامگیری بکەیت.
سه‌باره‌ت به ره‌وشی سوریا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگه‌یاند: ئێمە پێمان وایە دەبێ لە سووریا ئارامی، سەقامگیری و ئاسایش و چارەسەری سیاسیی هەبێ تاکوو خەڵک بگەرێتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.