Erbil 31°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 13:19

ڤیکتۆر بۆنداریف بەدووری دەزانێت تورکیا هێرش بکاتە سەر شاری عەفرین

ڤیكتۆر بۆنداریف : نابێت ئەو كێشەیە لەڕێی بەكارهێنانی هێزەوە چارەسەربكرێت
ڤیكتۆر بۆنداریف بەدووری دەزانێت توركیا هێرش بكاتە سەر شاری عەفرین
کوردستان TV
100%

ڤیكتۆر بۆنداریف ، سەرۆكی لێژنەی بەرگری و ئاسایش لەپەرلەمانی روسیا رایگەیان كە ئەو بەدووری دەزانێت سوپای توركیا هێرشی سەربازیی بكاتە سەر شاری عەفرین.

لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی  روسیا الیوم  ڤیكتۆر بۆنداریف، سەرۆكی لێژنەی بەرگری و ئاسایش لەپەرلەمانی روسیا روونیكردەوە كە ئەوان ئاگادارن كە كێشە لە نێوان كورد و تورك هەیە ، بەڵام نابێت ئەو كێشەیە لەڕێی بەكارهێنانی هێزەوە چارەسەربكرێت و ئەستەمیشە بەو رێگایە كێشەكە چارەسەربكرێت.

بۆنداریف لەبارەی ئەگەری هێرشی سەربازیی بۆ سەر شاری عەفرین لەباكوری سوریا لەلایەن سوپای توركایەوە، گوتی : بەدووری دەزانم توركیا هێرشی سەربازیی دژی كوردەكان بەركاربهێنێت یاخود خاكی سوریا داگیربكات، ئەمە لەبەرژەوەدنی توركیا و هیچ كەسێكی دیكەش نییە.

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.