Erbil 31°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 15:35

پۆلیس وردەکاری کوژرانی ژن و مێردەکەی هەولێر ئاشکرا دەکات

بەگولە لەسەریان دراوە
کوردستان TV
#7
100%


شەوی رابردوو لە گوندی سێبەردان لە شارۆچکەی کەسنەزان ژن و مێردێک دەکوژرێن، پۆلسی هەولێر وردەکاری رووداوەکە باس دەکات و دەڵێت، ئەو ژن و مێردە لە خەودا و لە ماڵەکەی خۆیاندا کوژراون و بەگوللە لەسەریان دراوە.

هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر راگەیاند شەوی رابردوو (18-1-2018) کەسێک هەڵدەکوتێتە سەر ماڵێک لە گوندی سێبەردانی شارۆچکەی کەسنەزان و ژن و مێردێک دەکوژێت، کە چوار مانگە هاوسەرگیرییان کردووە.

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەڵێت، پێشتر پیاوەکە ژنێکی دیکەی هەبووە و لەو ژنە خاوەنی دوو کچە، بەڵام بەهۆی کێشەیەکەوە لەیەکدی جیابوونەتەوە، دوای چوار مانگ ئەو ژنەی هێناوە و لەکاتی رووداوەکەش هەردوو منداڵەکە لە ماڵەوەبوون و ئاگاداری چۆنییەتی رووداوەکە بوون.

سەبارەت بەناوی کوژراوەکان، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەڵێت، پیاوەکە ناوی هۆگر تاهیرە و تەمەنی 29 ساڵە و هاوژینەکەیشی ناوی چنار سەباحە و تەمەنی نزیکەی 20 ساڵە.

بەگوتەی هۆگر عەزیز، تاوەکو ئێستا تاوانبار دەستگیر نەکراوە و دەشڵێت پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکردووەتەوە و تیمەکانی پۆلیس و بەڵگەوتاوان و نەهێشتنی تاوان سەرقاڵی دۆزینەوەی تاوانبار و هۆکاری راستەقینەی کوشتنەکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.