بۆ پیرۆزكردنی یادی 19 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كوردستان تیڤی، ئه‌مڕۆش به‌شێكی دیكه‌ی به‌رپرسانی سیاسی و ئیداری و رۆژنامه‌نووسان و كه‌سایه‌تیان سه‌ردانی سه‌نته‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانیان له شاری هه‌ولێر كرد .
هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا به‌رپرسی لقی 24ی سه‌فینی پارتی دیموكراتی كوردستان به یاوه‌ریی شاندێك سه‌ردانی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی كرد و له لایه‌ن كاروان ئاكره‌یی به‌رپرسی ده‌زگا و ستاف و كارمه‌ندانی ده‌زگاوه پێشوازیی لێكرا .
له دیدارێكدا هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا به ناوی لقی 24ـه‌وه پیرۆزبایی 19 ساڵه دامه‌زراندنی كوردسشتان تیڤی له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و ته‌واوی كارمه‌ندانی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان كرد و هیوای به‌رده‌وامیی و پێشكه‌وتنی زیاتری خواست .
هاوكات رۆلی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان له بزاڤی میدیایی و دامه‌زراندنی كوردستان تیڤی وه‌ك یه‌كه‌م كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستانی له سه‌ر خاكی كوردستان له ساته‌وه‌ختی دژوار و ناخۆشدا له 17ـی 1ـی 1999 به‌رز و پیرۆز نرخاند و كاروانی خه‌باتی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی له گه‌یاندنی په‌یامی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی و پابه‌ند بوون به بنه‌ماكانی كاری رۆژنامه‌وانی به گرنگ و پڕبایه‌خ وه‌سف كرد .
لای خۆشییه‌وه كاروان ئاكره‌یی سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و كار و پلانی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی له قۆناغه‌كانی داهاتوودا خسته‌ڕوو .
هه‌ر ئه‌مرۆ كرمانج عه‌بدوڵڵا به‌رپرسی لقی 23ـی مه‌خمووری پارتی دیموكراتی كوردستان و شاندی یاوه‌ری سه‌ردانی سه‌نته‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانیان كرد و له لایه‌ن كاروان ئاكره‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌زگا پێشوازی كران .
له دیدارێكدا كرمانج عه‌بدوڵڵا وێڕای پیرۆزكردنی یادی نۆزده ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كوردستان تیڤی له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و كارمه‌ندانی ده‌زگا، ستایشی خه‌بات و ماندووبوونی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان له قۆناغه‌كانی كاری میدیایی له كوردستان و گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ و ڕووداو و سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه له به‌ره‌كانی جه‌نگ و قوربانیدانه‌كانی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان له‌و پێناوه‌دا به‌رز و پیرۆز هه‌ڵسه‌نگاند و هیوای سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وام و پێشڤه‌چوونی زیاتری بۆ خواستن .
هه‌روه‌ها موقه‌دده‌م كاكل به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتوچۆی ناو شاری هه‌ولێر سه‌ردانی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی كرد و له لایه‌ن كاروان ئاكره‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌زگاوه پێشوازیی لێكرا .
موقه‌دده‌م كاكل 19 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كوردستان تیڤی له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و كارمه‌ندانی ده‌زگا پیرۆز كرد و رۆڵی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی له روومالكردنی هه‌واڵ و ڕووداوه‌كان به راستگۆیی و متمانه به‌رز نرخاند .
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه شاندێكی كارگێڕانی لقی 16ـی هه‌ولێری پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی سه‌نته‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانیان كرد و له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كاروان ئاكره‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ده‌زگا، به ناوی به‌رپرس و ته‌واوی كارگێر و كادیر و ئه‌ندامانی لقه‌وه 19 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كوردستان تیڤییان له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و ته‌واوی كارمه‌ندانی ده‌زگا پیرۆز كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی پێشكه‌وتنی زیاتریان بۆ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان خواست .
هه‌ر ئه‌مرۆ رۆژنامه‌نووس سه‌ڵاح بابا عه‌لی بۆ گه‌یاندنی پیرۆزبایی سه‌ردانی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی كرد و له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كاروان ئاكره‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ده‌زگا یادی 19 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كوردستان تیڤی پیرۆز كرد و هیوای سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنی به‌رده‌وامی بۆ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان خواست .
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه دكتۆر سامان به‌رزنجی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر و شاندێكی یاوه‌ری سه‌ردانی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی كرد و له لایه‌ن كاروان ئاكره‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌زگاوه پێشوازیی لێكرا .
دكتۆر سامان به‌رزنجی وێرای پیرۆزباییكردن به بۆنه‌ی 19 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كوردستان تیڤی، رۆڵی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی پیرۆز نرخاند به تایبه‌ت له بواری گرنگیدان به ڕووداو و هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی ته‌ندروستی و بڵاوكردنه‌وه‌ی رێنمایی و هوشیاری ته‌ندروستی بۆ كۆمه‌ڵگه .
هه‌ر ئه‌مرۆ سه‌فین كانه‌بی سه‌رۆكی یه‌كێتیی ناوه‌ندیی تۆپی پێی كوردستان سه‌ردانی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی كرد و له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ده‌زگا یادی 19 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كوردستان تیڤی له كاروان ئاكره‌یی و ته‌واوی كارمه‌ندانی ده‌زگا پیرۆز كرد و رۆڵی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان له گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ و ڕووداوه وه‌رزشییه‌كان و گرنگیدانی به‌رچاو به كه‌رتی وه‌رزشی به‌رز نرخاند .
كوردستان تیڤی له 17ـی 1ـی ساڵی 1999 دامه‌زراوه و له ماوه‌ی ته‌مه‌نی خۆیدا به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هه‌موو رووداو و پێشهاته‌كان بووه و ده‌نگ و ره‌نگی كوردستانی گه‌یاندۆته هه‌موو جیهان و هه‌میشه‌ش كاره‌كانی له‌سه‌ر پره‌نسیپی راستگۆیی و جێی متمانی خه‌ڵك بووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.