لیژنەی وردبینی ھەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی حکوومەتی ھەرێم رایدەگەینێت، لە کۆبوونەوەی نێوان ھەردوو شاندی ھەرێم و بەغدا بڕیاردرا، تیمەکانی چاودێری دارایی عێراق کە پێک دێن لە 16 وردبین بە چوار تیم دابەش دەکرێن و هه‌فتەی داھاتوو سەردانی ھەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە دەکەن بەمەبەستی دەستکردن بە پڕۆسەی وردبینی لیستی مووچەخۆرانی ھەردوو وەزارەت لە ڕێگەی وەرگرتنی چەند نموونەیەک .
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی لیژنەی وردبینی ھەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی حکوومەتی ھەرێم" دووەم کۆبوونەوەی لیژنەی وردبینی ھەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەنجامدرا بە ئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی باڵا و ڕاوێژکاری دارایی وەزارەتەکانی دارایی و تەندروستی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی لیژنەی بایۆمەتری وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی چاودێریی دارایی حکوومەتی عێراق.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا، تیمەکانی چاودێری دارایی عێراق کە پێکدێن لە 16 وردبین بە چوار تیم دابەش دەکرێن و هه‌فتەی داھاتوو سەردانی ھەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە دەکەن بەمەبەستی دەستکردن بە پڕۆسەی وردبینی لیستی مووچەخۆرانی ھەردوو وەزارەت لە ڕێگەی وەرگرتنی چەند نموونەیەک.
هه‌روه‌ها لیژنەکە ڕەزامەندی دەڕبڕی لەسەر بەرزکردنەوەی پێشنیاری نوێنەرانی وەزارەتەکانی حکوومەتی ھەرێم بۆ پێدانی مووچەیەکی تەواو لەگەڵ دەستپێکردنی کاری لیژنەی وردبینی بۆ ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق. ئەوەش خراوەتەڕوو، پەلە بکرێت لە پرۆسەکە و جەختکرایەوە کە لیستی بایۆمەتری حکوومەتی ھەرێم بکرێت بە بنەما بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران.
هه‌روه‌ها ڤیان جاف به‌رێوه‌به‌ری گشتی پلاندانان له وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان رایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنی 17ی مانگ ئێمه وه‌كوو تیمێكی هونه‌ری پێنج كه‌سی كه سه‌ردانی به‌غدامان كردبوو، ئه‌ركمان كارئاسانی وپێدانی زانیاری بوو به لایه‌نی به‌غدا و مه‌به‌ستمان بوو بیانووی به‌غدا نه‌هێلێن.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه بڕیاره حه‌فته‌ی داهاتوو شاندی به‌غدا، كه له شاندێكی 16 كه‌سی پێكدێت سه‌ردانی هه‌ولێر بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.