Erbil 22°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 23:43

وەزارەتی پەروەردە: تاقیکردنەوەی پسپۆڕی بۆ پلەی سەرپەرشتیاری ئەنجام دەدرێت

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێم، راگەیەندراوێك بلاو ده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 17/1/2017، وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا، ئاشكراى ده‌كات كه‌ ڕۆژی دووشەممە ٢٢/١/٢٠١٨ کاتژمێر 9:00ی بەیانی لە ھەر یەک لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەولێر، سلێمانی، دھۆک و ئیدارەی گەرمیان، بۆ ئەو مامۆستایانەی کە خۆیان پاڵاوتووە بۆ بەشداریکردنی وەرگرتنی پلەکە، تاقیکردنەوەی پسپۆڕی بۆ پلەی سەرپەرشتیاری ھەردوو قۆناغی بنەڕەتی و ئامادەیی ئەنجام دەدرێت.

وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە لە پارێزگای ھەولێر، تاقیکردنەوەکان بۆ ھەردوو قۆناغی بنەڕەتی و ئامادەیی، کۆمەڵگەی شەھید فاخیر مێرگەسۆری/ نزیک نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا ئەنجام دەدرێت، لە پارێزگای سلێمانی، تاقیکردنەوەی قۆناغی بنەڕەتی، لە قوتابخانەی ھەواری بنەڕەتی کچان/ سەرەتای شەقامی تووی مەلیک، تاقیکردنەوە قۆناغی ئامادەیی، لە قوتابخانەی ئامادەیی شەھید جەمال تاھیری کچان/ سەرەتای شەقامی تووی مەلیک ئەنجام دەدرێت.


ھەروەھا بۆ پارێزگای دھۆک، تاقیکردنەوەی قۆناغی بنەڕەتی، لە قوتابخانەی ئامادەیی شالینی کچان، بەرامبەر ئۆتێل سۆلاڤ و تاقیکردنەوەی قۆناغی ئامادەیی، لە قوتابخانەی ئامادەیی بژارە، بەرامبەر ئۆتێل سۆلاڤ ئەنجام دەدرێت، بۆ ئیدارەی گەرمیانیش، ئیدارەی گەرمیان، تاقیکردنەوە، بۆ ھەردوو بنەڕەتی و ئامادەیی، لە قوتابخانەی ئامادەیی کوردستانی نوێی تێکەڵ، بەرامبەر بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی گەرمیان، ئەنجام دەدرێت.

لەو راگەیەندراوەدا، وەزارەتی پەروەردە، جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە مامۆستایانی پاڵێوراوی ھەردوو پارێزگای ھەڵەبجە و کەرکووک لە پارێزگای سلێمانی تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن، پێویستە بەشداربوو یەکێک لە بەڵگەنامەکانی (ناسنامەی باری شارستانی یا کارتی نیشتمانی یا پاسپۆڕت) لەگەڵ خۆی بۆ ھۆڵی تاقیکردنەوە بھێنێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.