رووداوێكی هاتووچۆ له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی كه‌لار _ ده‌ربه‌ندیخان روویداو به هۆیه‌وه 10 هاولاتی بریندار بوون.
رائد عه‌لی جه‌مال وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند: نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه له‌سه‌رڕێگای كه‌لار له ناحییه‌ی باوه‌نوور ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌نێوان دوو ته‌نكه‌ر و ئۆتۆمبێلێكی جۆری سیراتۆ ڕوویدا و له‌ئه‌نجامدا 10 كه‌س برینداربوون.
راشیگه‌یاندووه: به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه، به‌شێك له‌برینداره‌كان دوای چاره‌سه‌ری پێویست له نه‌خۆشخانه‌ی باوه‌نوور، ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.