پشتیوان نوری بەدەوی، ئەکتەری دیاری ههرێمی کوردستان، کە پێشتر بە رۆڵی (رزگار) بەشداری درامای گەردەلولی کردبوو، ئەمرۆ کۆچی دواییکرد.
ئەمڕۆ سێشەممە پشتیوان بەدەوی ئەکتەری ناسراوی کورد لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.
پشتیوان نوری بهدهوی یهكێكه له ئهكتهره دیارهكان و هاوسهری خانمه هونهرمهند ههواڵ عوسمانه و بهیهكهوه بهشداری چهندین زنجیره درامایان كردووه.
لە ساڵی 1995 پشتیوان نووری بەدەوی ژیانی هاوژینی لەگەڵ خانمە هونەرمەند هەواڵ عوسمان پێکهێناوە و خاوەنی دوو کچن. هەواڵ عوسمان و پشتیوان بەدەوی لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان یەکدی دەناسن و لە چەند کارێکی هاوبەشدا بەشدارییانکردووە، لەوانە درامای گەردەلوول.
پشتیوان کوڕی کەسایەتی وەرزشی ناسراوی سلێمانی نووری بەدەوییە. جگە لەوەی ئەکتەر بوو، فەرمانبەر بووە لە بەڕێوەبەرێتی سینەمای سلێمانی.
پشتیوان نوری بەدەوی ساڵی 1977 لە شاری سلێمانی لەدایكبووە، ساڵی 1993 ژیانی هونەری لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان لە شاری سلێمانی دەستپێکردووە، بەشداری لە چەندین شانۆگەریدا کردووە و یەکێك بوو لە ئەکتەرە دیارەکانی درامای گەردەلول کە ڕۆڵی (ڕزگار)ی هەبوو، هاوسەرگیری لەگەڵ خانمە هونەرمەند هەواڵ عوسمان کردووە و خاوەنی دووکچە بە ناوی کانی و لانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.