کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ناوی ھاوپەیمانێتیەکانی بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنەکاندا پەسەند کرد.
کۆمسیۆنی ههڵبژاردنهكانی عێراق، ژمارەی هاوپەیمانێتییەکانی ئاشکراکرد و رایگهیاند: ئەنجومەنی کۆمسیاران هاوپەیمانیێتی سهرجهم لایهنهكانی پەسەند کردووە.
ریاز بەدران سەرۆکی فەرمانگەی هەڵبژاردنهكانی کۆمسیۆن له عێراق رایگهیاند: 27 هاوپەیمانی لە نێوان 143 پێکهاتەی سیاسی تۆمارکراوە، ئەوانەشی تائێستا لە هاوپەیمانێتییەکان بەشدارنەبوون، دەتوانن بەشێوەی سەربەخۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی عێراق بکەن.
سەرۆکی فەرمانگەی هەڵبژاردنهكان كۆمسیۆن داواشی لە لیست و هاوپەیمانێتییەکان کرد لیستی کاندیدەکانیان لە ماوەی دیاریکراو پێشکەش بکەن، کە لە رۆژی 4ی ئەم مانگەوە دەستیپێکردووە و لە رۆژی 10ی مانگی داهاتوو کۆتایی دێت.
ههروهها کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ناوی ھاوپەیمانێتیەکانی بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنەکاندا پەسەند کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.