کەسوکاری پێشمەرگە دیلەکان لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لەهەولێر، دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه كه‌سوكاری پێشمه‌رگه‌یه‌ك، كه باوكی دوو منداڵه و چاره‌نوسی نادیاره، له به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له شاری هه‌ولێر خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و داوایان كرد چاره‌نوسی روڵهكهیان دیاری بكرێت.
ئەو پێشمەرگانە، کە ژمارەیان زیاتر لە 62 پێشمەرگەیە، لە میانەی شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بە دیلی کەوتبوونە دەست چەکدارانی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە و لە مووسڵ زیندانی کرابوون.
دوای رزگارکردنەوەی شاری مووسڵ، هێزە عێراقییەکان ئەو پێشمەرگانەیان گواستووەتەوە بەغدا و لەوێش زیندانی کراون و بە گوتەی بەشێک لە کەسوکارەکانیان، هەندێکیان لە بەغدا سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرکراوە.
ئەو هاووڵاتییانە باس لەوە دەکەن، کە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خەمساردە لە بەدواداچوون بۆ ئەو پێشمەرگانە و بە کەسوکارەکانیان راگەیاندوون، دەتوانن کوڕ و رۆڵەکانیان بە شەهید تۆمار بکەن.
هەرچەند لە کاتی شەڕی داعش و پێشمەرگە هەندێ سەرچاوە بڵاویان کردەوە کە 62 پێشمەرگە بێسەروشوێنن و سەرچاوەکانی دیکەش ئاماری جۆراوجۆریان لەمبارەوە بڵاو کردووەتەوە، بەڵام هەتا ئێستا بە شێوەیەکی فەرمی لایەنی پەیوەندیدار ئەوەی پشتڕاست نەکردوەتەوە کە ئەو پێشمەرگانە کەوتبێتنە دەست هێزە عێراقییەکان، یان خود نا.
هه‌روه‌ها كه‌سوكاری پێشمه‌رگه نادیاره‌كه، پێیان وابوو ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه كه پێشتر له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه ده‌ستگیركراوه‌و دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ كه‌وتۆته لای سوپای عێراق و ئازاد نه‌كراوه.
له خۆپیشاندانه‌كه‌یاندا له به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، كه‌سوكاری پێشمه‌رگه دیله‌كه، داوایان كرد،UN هاوكاریان بكات له دیاریكردنی چاره‌نوسی پێشمه‌رگه‌كه كه زیاتر له سێ ساڵه ده‌ستگیركراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.