Erbil 17°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 05:41

200 خێزانی کەرکووک و خورماتوو لە چەمچەماڵ هاوکاریی کران

دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکارییان ده‌كات
کوردستان TV
#7
100%


دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاریی 200 خێزانی کەرکووک و خورماتووی کرد و هاوکات جلوبەرگی زستانەی پێشکەشی 3558 منداڵی پەنابەری سووری کرد.

 
تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە شارەدێی قادرکەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵ، هاوکارییەکانی (بەتانی، سۆبە و پێداویستیی خواردن و تەندرووستی)یان پێشکەشی 200 خێزانی کەرکووک و خورماتوو کرد.
 
بە مەبەستی هاریکاریکردنی منداڵان و ڕووبەڕووبوونەوەی سەرما و بارودۆخی سەختی ژیان لە ناو کەمپی پەنابەراندا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێکخراوی جیهانیی unicef هاوکاری پێشکەشی 3558 منداڵی پەنابەری سوری لە کەمپی بەرسڤ دەکەن. لە هاوکارییەکاندا جلوبەرگی زستانە پێشکەش بە هەریەک لە منداڵەکان دەکرێت.

ڕۆژی پێشتریش لە چالاکییەکی هاوشێوەدا لە کەمپی دۆمیز 2، دەزگای خێرخوازیی بارزانی و unicef جلوبەرگی زستانەیان پێشکەش بە 3320 منداڵی پەنابەری سووریا کرد.

لە ڕۆژی یەکەمی هاتنی خێزانەکانی کەرکووک و خورماتوو بۆ ناوچەکانی دیکەی کوردستان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هانایانەوە ڕۆیشتووە و چەندین جۆرە پێداویستیی بە هەماهەنگی و هاوکاریی ڕێکخراو و ناوەندە جیهانی و ناوچەییەکان پێشکەش بەو خێزانانە کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.