شاندێکی باڵای حکومەتی عێراق و تیمێکی هەرێمی کوردستان هەردوولا لەبارەی کردنەوەی فڕۆکەخانەکان گەیشتوونەتە رێککەوتنی سەرەتایی و لەنێوان هەولێر بەغدا هیچ کێشەیەک بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەکان نەماوە.
شاندێکی باڵای حکومەتی عێراق و تیمێکی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان و بەنداوەکان و چەند پرسێکی دیکە لە هەولێر لە گفتوگۆدان، هەردوولا لەبارەی کردنەوەی فڕۆکەخانەکان گەیشتوونەتە رێککەوتنی سەرەتایی و لەنێوان هەولێر بەغدا هیچ کێشەیەک بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەکان نەماوە.
بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆكەخانەی هەولێر لە هەواڵێكدا ئاشكرای دەكات، لەگەڵ ئەو شاندەی لە بەغداوە هاتوون ڕێككەوتوون فڕۆكەخانەكان بە هاوبەشی بەڕێوە دەبەن و دەروازە سنوورییەكانیش بەهەمانشێوە.
ئەمڕۆ دووشەممه لە تویتێكی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەسەر كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی مەهدی عەلاق ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران دەڵێت، بەڕێوەبردنی فڕۆكەخانە و دەروازەكان بەهاوبەشی دەبن، كۆنووسی ئەنجامی كۆبوونەوەكانی ئەمڕۆش رادەستی عەبادی دەكرێت.
لە تویتەكەی فڕۆكەخانەی هەولێر هاتووە، بەڵام تا ئێستا هیچ شتێك بەفەرمی واژوو نەكراوە و كۆبوونەوە بەردەوامە.
ئاشكراى كردووه، ئهو بڕیاره دواى كۆبوونهوهیان لهگهڵ حكوومهتى فیدڕاڵ هاتووه و تێیدا ڕێككهوتن لهوبارهیهوه كراوه: گهشته ئاسمانییه نێودهوڵهتییهكان له ههردوو فڕۆكهخانهى ههولێر و سلێمانى هاتن و چوون، دهستپێدهكرێنهوه.
شاندی حكوومەتی عێراق بەیانی ئەمڕۆ گەیشتنە هەولێر و كۆبوونەوەی فرەوانی نێوان هەردوولا دەستی پێ كرد، هەریەك لە كەریم شنگالی وەزیری ناوخۆی كوردستان و مەهدی عەلاق ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق سەرپەرشتی كۆبوونەوەكە دەكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.