Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 02:48

لیڤانتی به‌ئه‌نجامی دوو گۆڵ دۆڕا

خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی هه‌شتی جامی شای ئیسپانیا
کوردستان TV
100%


له‌ چوار چێوه‌ی یارییه‌كانی قۆناغی شازده‌ی جامی شای ئیسپانیا یانه‌ی لیڤانتی له‌سه‌ر یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی ئیسپانیۆلی كردو یاریه‌كه‌ی به‌ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام به تیپی میوان دۆڕاند.

له‌سه‌رتای یاریه‌كه‌و له‌خوله‌كی چوارده‌ ئیسپانیۆل به‌هۆی یاریزان لیۆناردۆ بابتیستاو خۆی گه‌یانده‌ گۆڵی تیپی میواندار و گۆڵی پێشكه‌وتنی له‌یاریه‌كه‌ به‌ده‌ست هێنا.

 دوابه‌دوای ئه‌و گۆڵه‌ هه‌ردوولا به‌رده‌وامبوون له‌هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر گۆڵی یه‌كتر به‌ئومێدی گۆرینی ئه‌نجامی یاریه‌كه‌.

 له‌ده‌رفه‌تێكداو له‌خوله‌كی سی و چوار جیرارد مۆرینۆ گۆڵی دووه‌می بۆ ئیسپانیۆل تۆماركردو ئه‌ركی لیڤانتی له‌یاریه‌كه‌دا قورس كرد.

له‌گێمی دووه‌می یاریه‌كه‌ سه‌ره‌رای هه‌وڵه‌كانی هه‌ردوو تیپ به‌ڵام یاریه‌كه‌ وه‌ك خۆی مایه‌وه‌و ئیسپانیۆل به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی هه‌شتی جامی شای ئیسپانیا. 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.