Erbil 17°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 00:23

هاتوچۆی هەرێمی کوردستان ئامارەکانی ساڵی 2017ی بڵاوکردەوە

رووداو و قوربانییەكان بەراورد بە ساڵی 2016 كەمیكردووە
کوردستان TV
#7
100%


بەڕێوەبەری پلاندانان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری ڕووداوەکانی هاتوچۆ و ژمارەی قوربانیەکانی ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە عەقید ئەسعەد كەریم، بەڕێوەبەری پلاندانان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئامارەكانی هاتوچۆی بۆ ساڵی 2017 بڵاوكردەوە و رایگەیاند، "لەساڵی 2017دا چوار هەزار و 410 رووداوی هاتوچۆ رویانداوە، تیایدا حەوت هەزار و 249 برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشكرد، 689 كەس گیانیان لەدەستداوە، بەڵام، رووداو و قوربانییەكان بەراورد بە ساڵی 2016 كەمیكردووە، هۆكاری سەرەكی رووداوەكانیش خێرایی لێخوڕین بووە، بەجۆرێك لە 60% رووداوەكان بەهۆی خێراییەوە بووە ،گوتیشی سەرپێچیەكان زیادیكردووە لەو ساڵەدا یەك ملیۆن و 498 هەزار و 155 سەرپێچی تۆماركراوە و 179 هەزار و928 سەرپێچی بەراورد بە ساڵی 2016 زیادیكردووە.

هەروەها سەبارەت بە داهاتی هاتوچۆ گوتی داهاتەكانیان لە ساڵی2017 گەیشتووەتە نزیكەی 270 ملیار دینار، 78 هەزار و 775 ئۆتۆمبێل تۆماركراون، بەوەش كۆی ئۆتۆمبیلی تۆماركراو جگە لە ئۆتۆمبێلی سەربازی یەك ملیۆن و 469 هەزارو887  ئۆتۆمبیل.

ئەوەشی خستەڕوو، ساڵی رابردوو 69 هەزار و 97 مۆڵەت دراوە كە 12 هەزار و 482 یان بە ئافرەتان دراوە ، بەمەش كۆی گشتی مۆڵەت لە هەرێمی كوردستان ملیۆنێك و 647 هەزار و 283 مۆڵەت بە شوفێران دراوە .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.