Erbil 11°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 12:52

حه‌مه‌ى حه‌مه‌ سه‌عید: ته‌نها کاک کوسره‌ت ده‌توانێت بریار له‌سه‌ر سازکردنى کۆنگره‌ بدات

لاهۆر شێخ جه‌نگى: یه‌كێتى  ده‌بێت یان پلنیۆم ساز بكات یانیش ده‌بێ كۆنگره‌ ساز بكات
کوردستان TV
100%

کۆسرەت رەسول عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رێگەی فڕۆکەیەکی تایبەتەوە لە لەندەنەوە گەیشتەوە هه‌رێمى كوردستان و لە فڕۆکەخانەى سلێمانی له‌ لایه‌ن ژمارەیەکی زۆرى ئەندامانی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی یەکێتی و به‌رپرس و سه‌ركرده‌ى لایه‌نه‌كانى تر پێشوازی لێكرا.

له‌میانه‌ى پێشوازى كردن له‌ گه‌رانه‌وه‌ى كۆسره‌ت ره‌سۆل عه‌لى له‌ فركه‌خانه‌ى سلێمانى، حه‌مه‌ى حه‌مه‌ سه‌عید ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى له‌ باره‌ى به‌ىستنى كۆنگره‌ى یه‌كێتى رایگه‌یاند" هه‌تا دۆخى نێو یه‌كێتى باشتر نه‌بێت ناتوانین كۆنگره‌ ببه‌ستین و هیچ كه‌سێكیش ناتوانیت بریارى سازدانى كۆنگره‌ بدات، ته‌نها كۆسره‌ت ره‌سول شه‌رعیه‌تى بریار دان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى كۆنگره‌ى هه‌یه‌.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ لاهۆر شێخ جه‌نگى پێچه‌وانه‌ى لێدوانى حه‌مه‌ سه‌عید، رایگه‌یاند" یه‌كێتى  ده‌بێت یان پلنیۆم ساز بكات یانیش ده‌بێ كۆنگره‌ ساز بكات.

مه‌حمود سه‌نگاویش له‌مه‌ر دۆخى نێو یه‌كێتى وتى" ئه‌وه‌ى له‌ناو یه‌كێتى ماوه‌ته‌وه‌ ته‌نها سه‌ركرایه‌تى یه‌و له‌م كاته‌دا یه‌كێتى هیچ ده‌سته‌ى كارگێرى نییه‌.

.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.