Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 07:39

چێلسی به‌ 2 گۆلی له‌ برایتونی برده‌وه‌

به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ یانه‌ی چێلسی كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده‌ 42 خاڵ
کوردستان TV
100%


له‌ چوارچێوه‌ی خولی ئینگلته‌راو له‌ هه‌فته‌ی بیسته‌م و دوایین یاری قۆناغی یه‌كه‌م هه‌ردوو یانه‌ی چێلسی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو و یانه‌ی برایتۆن به‌ یه‌ك گه‌یشتن و له‌ ئه‌نجامدا یانه‌ی بلۆز به‌ 2 گۆلی بێبه‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.

هه‌ردوو یاریزان "ئه‌لڤارۆ موراتا و ئه‌لونسو" له‌ خوله‌كه‌كانی 46 و خوله‌كی 60 گۆله‌كانی یانه‌ی چێلسیان تۆمار كردو به‌م ئه‌نجامه‌ش یارییه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی چێلسی كۆتایی پێهات.

به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ یانه‌ی چێلسی كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده‌ 42 خاڵ  و له‌ ریزی سێیه‌می ریزبه‌ندی دێت ،له‌ به‌رامبه‌ردا یانه‌ی برایتۆن به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 21 خاڵ له‌ ریزی دوانزه‌ی ریزبه‌ندی دایه‌ .

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.