Erbil 22°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 14:41

سه‌رۆک خێڵێکى عه‌ره‌ب و ئه‌فسه‌رێکى پۆلیس له‌گه‌ڵ کوڕه‌که‌ی له‌ نزیک حه‌ویجه‌ کوژران

چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه‌
کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ شاری كه‌ركووك رایگه‌یاند كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌یه‌كی پۆلیس و كوڕه‌كه‌ی له‌ باشووری خۆرئاوای كه‌ركووك كوژراون هه‌روه‌ها كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندنى عێراق بڵاویانكرده‌وه‌، ئه‌مشه‌و له‌ سه‌ر رێگه‌ى سه‌ره‌كى كه‌ركووك – حه‌ویجه‌، سه‌رۆك خێڵێكى عه‌ره‌ب و هاوسه‌ره‌كه‌ى كوژراون.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌ رایگه‌یاند كه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی شه‌ریعه‌ و خۆی كوڕه‌كه‌یان كوشتووه‌.

عەقید فازڵ سەعید عەلی سەبعاوی بەڕێوبەری بنکەی پۆلیسی شەریعە وکوڕێکی بەناوی زیاد فازڵ عەلی لەلایەن ژمارەیەك چەکداری داعش کوژران.

گوتیشی: هێرشه‌كه‌ له‌سه‌ر رێگای نێوان حه‌ویجه‌ كه‌ركووك له‌ باشووری خۆرئاوای ئه‌و شاره‌ ئه‌نجامدراوه‌.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌، دوای روداوه‌كه‌ هێزێكی ئه‌منی چۆته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و ته‌رمی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پۆلیس و كوڕه‌كه‌یان بۆ پزشیكی دادی گواستۆته‌وه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندنى عێراق بڵاویانكرده‌وه‌، ئه‌مشه‌و له‌ سه‌ر رێگه‌ى سه‌ره‌كى كه‌ركووك  حه‌ویجه‌، سه‌رۆك خێڵێكى عه‌ره‌ب و هاوسه‌ره‌كه‌ى كوژراوون.

به‌ گوێره‌ى زانیارییه‌ به‌راییه‌كان، سه‌رۆكى خێڵى جه‌حێش له‌ كه‌ركووك، شێخ وه‌لید جه‌حێشى و هاوسه‌ره‌كه‌ى دراونه‌ته‌ به‌رده‌ستڕێژى گوله‌ و ده‌ستبه‌جێ له‌ ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یاندا كوژراوون.

كوژرانى ئه‌و سه‌رۆك خێڵه‌ دواى ئه‌وه‌ دێت، كه‌ هه‌ر ئه‌مشه‌و، لەسەر رێگای (حەویجە - ریاز) له‌ نزیك گوندی فاخیره‌، عەقید فازڵ سەعید عەلی سەبعاوی بەڕێوبەری بنکەی پۆلیسی شەریعە وکوڕێکی بەناوی زیاد فازڵ عەلی لەلایەن ژمارەیەك چەکداری داعش کوژران.

شایه‌نی باسه‌ له‌ دوای 16ی ئۆکتۆبەر دیاریده‌ی كوشتن و رفاندن له‌م سنووره‌ ڕوو له‌ زیادبوونه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.