ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا سه‌مپۆزیۆمی "ئارت فێر پاریس2" به‌ڕێوه ده‌چێت و دوو هونه‌رمه‌ندی كوردیش له باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان تێیدا به‌شدارن و بڕوانامه‌ی "ماسته‌ری شانازی" یان پێ به‌خشرا.
هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار حه‌مه هاشم كه یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌نده كوردانه‌ی به‌شدای كۆڕبهندهكهی كردووه ڕاگه‌یاند: به پشتگیریی پرۆژه كلتووریه‌كانی یونسكۆ به‌شداری ئه‌و كۆڕبه‌نده هونه‌ریه‌ی كردووه،هونه‌رمه‌ندانی زۆرێك له وڵاتانی دنیا له‌و كۆڕبه‌نده‌دا به‌شدارییان كردبوو، هاوكات ئه‌وان وه‌ك دوو هونه‌رمه‌ندی كورد له به‌رانبه‌ر ئاستی هونه‌ری و قسه‌كردن له‌سه‌ر ژیان و به‌رهه‌مه هونه‌ری و كاریگه‌رییه‌كانی ژیانی مرۆڤ له كاره‌كانیاندا، بڕوانامه‌ی ماسته‌ری شانازییان پێ به‌خشرا
شایانی باسه له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری كورد حه‌مه هاشم له باشووری كوردستان،هونه‌رمه‌ند "سارا مه‌گروون" له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌شداریی له‌و كۆڕبه‌نده‌كه‌دا كردووه و بڕوانامه‌ی فه‌خریی پێ به‌خشراوه.
سه‌رچاوه /باس نیوز
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.