له كونگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به روژنامه‌وانانی راگه‌یاند: سه‌رۆكی فه‌رنسا ئیمانوێل ماكڕون پێی راگه‌یاندین له هه‌نگاوه‌كانی داهاتووى به‌غدا ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه.
دوای سه‌ره‌دان كردنی بو فه‌رنسا ئه‌مرۆ سێشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه فه‌رنسا هه‌موو هه‌ولێكی خۆی ده‌دات له ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی گفتوگوو له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور و هه‌روه‌ها سوپاسی ئیما نوێل ماكڕونی سه‌رۆكی فه‌رنسای كرد كه هه‌وڵی جدی ده‌دات له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
نێچرڤان بارزانی گووتیشی كه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێشوازییان له هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری نوێی سلێمانی كرد و راشیگه‌یاند كه پارێزگار سوێندی یاسای خوارد و هیوای سه‌ركه‌تنی بۆ خواست له كاره‌كانیدا.
سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی خورماتوو نێچیرڤان بارزانی گووتی من رووی قسه‌كانم له رێكخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌گرتووه‌كان و كومه‌ڵگه مه‌ده‌نییه‌كان و وڵاتانی جیهانه كه بێ ده‌نگ نه‌مێنن به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشێل كارییانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له خورماتوو كردوویانه و هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند به‌داخه‌وه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌یانه‌وێ رووداوه‌كانی خورماتوو بچووك نیشان بده‌ن .
سه‌باره‌ت به ریفڕاندووم سه‌رۆك وه‌زیر نێچیرڤان رایگه‌یاند: ئێستا ئێمه له قوناغێكی نوێداین و ریفڕندووم حه‌قێكی شه‌رعی خه‌ڵكی كوردستان بوو به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه داوای مافی خۆیان كردووه هه‌ر سه‌باره‌ت به ریفڕندووم و داخستنی سنوره‌كان و فڕوكه‌خانه‌كان و هێرشی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی گووتی: ئه‌وه‌ی ئێستا به‌غدا به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كات هیچ په‌یوه‌ندی به ریفرٍاندوومه‌وه نییه به‌ڵكو ئه‌وه‌ی به‌غدا ده‌یكات بو ئه‌وه‌یه قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان نه‌هێڵێت گووتیشی: ده‌بێت سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی هه‌ست به مه‌سئولیه‌ت بكات به‌رامبه‌ر به كوردستان و خه‌ڵكی كوردستان چونكه داخستنی سنوره‌كان و فڕوكه‌خانه‌كان جگه له‌وه‌ی كاریگه‌ر و زیان له سه‌ر هه‌ردوو لا دروست ده‌كات كار له‌وانه‌ش ده‌كات كه نه‌خوشیان هه‌یه و پێویستیان به ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌یه واته به كورتی كاریگه‌ری زیاتر له سه‌ر خه‌ڵك دروست ده‌كات .
له باره‌ی هه‌لبژاردنی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان گووتی: له دوای ئه‌وه‌ی سه‌ره‌دانمان بو لای لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كوتای هات له نزیكترین كاتدا واده‌ی هه‌لبژاردنه‌كان دیاری ده‌كه‌ین هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند كه ده‌بێت ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستا پاپه‌ند بێت به‌و ماوه‌یه‌ی كه بۆى درێژكراوه ته‌وه.
سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنی هاوپه‌یمانان و عێراق له ناوچه جێناكوكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی ڕایگه‌یاند: به‌بێ كورد هیچ رێككه‌وتنێك ناكرێ ببێ و ئێمه ئه‌م بابه‌ته‌مان به ئه‌مریكاش راگه‌یاندووه به بێ كورد رێگگه‌وتن له ناوچه جێناكوكه‌كان مه‌حاڵه و به پێی ده‌ستوری عێراقیش ناكرێ به بێ كورد هیچ رێككه‌وتنێك له‌و ناوچانه بكرێ .
نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند : زۆر سوپاسی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان ده‌كه‌م له به‌غدا كه یه‌ك ده‌نگ و یه‌كرێزن سه‌باره‌ت به پرسی بودجه و پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و ئه‌م یه‌ك ده‌نگی و یه‌كرێزییه‌ی كورد له به‌غدا مایه‌ی خۆشحالی ئیمه‌یه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.