دوای دوو رۆژ له ڕفاندنییان، لە ناوچەی غەڕە دوو پۆلیسی نەوت و گازی ھەرێمی کوردستان، لەلایه‌ن چەکدارانی حەشدی شەعبیەوە شه‌هیدكران.
سەر لە بەیانی ئه‌مڕۆ، دوو ھاووڵاتی شاری کفری، کە پۆلیسی نەوت و گازی ھەرێمی کوردستانن، لەلایه‌ن چەکدارانی حەشدی شەعبیەوە شه‌هیدكراون.
لە ناوچەی غەڕە کە دەکەوێتە نێوان کفری و خورماتوو، دوو پۆلیسی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان شەهیدکران، دوو دەنگۆش لەبارەی رووداوەکە بڵاوبوونەتەوە.
پۆلیسەکان کوردن و خەڵکی کفری و جەبارەن و ئێستا کەسوکاریان سەرقاڵی وەرگرتنەوەی تەرمەکانیان. بەپێی دەنگۆیەک پۆلیسەکان لەلایەن حەشدی شەعبییەوە شەهیدکراون، بەڵام بەپێی قسەی خەڵکی گوندی جەبارە لەلایەن هێزێكی نه‌ناسراوه شەهیدکراون، گومانه‌كانیش ئه‌مه ده‌رده‌خان كه چه‌كدارانی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی له‌م سنووریه باڵاده‌ستن.
دوای دوو رۆژ له ڕفاندنییان، ئه‌مڕۆ ته‌رمی هه‌ردوو گه‌نجه‌كه، به ناوه‌كانی (حه‌سه‌ن عومه‌ر) و (مه‌ریوان) له نزیك شاره‌دێی قه‌ره‌ته‌په، به كوژراوی دۆزراونه‌ته‌وه.
به‌پێی ده‌نگۆی دووه‌م كه تەرمەکان دۆزراوەتەوە، کە لە لایەن حەشدی شەعبی بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە کوژراون و لاشە و دەموچاویان شێوێندراوە و چاوەکانیشیان دەرھێنابوون، چونکە تەنیا حەشدی شەعبی لەو ناوچەیە ھەیە.
دوای راده‌ستكردنی شاری خورماتوو و كه‌ركووك و ناوچه‌كه، له 16ی ئۆكتۆبه‌ر، له‌لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێكی ناو حزبێكی دیاریكراو، به میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراقییه‌كان، ره‌وشی ئه‌منی ناوچه‌كه ئاڵۆز بووه، به‌هۆی هێرشه‌كانی حه‌شدیش نزیكه‌ی 183 هه‌زار هاووڵاتی كوردی ئه‌و ناوچانه ئاواره‌بوونه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.