ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر 3:00 فرۆکەکانی تورکیا، چیای ئاسۆسیان بۆردومان کردووە، ئەوە چوارەمین جارە کە فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی ئەو چیایە دەکەن، لهلایهكی دیكهوه قایمقامی شارۆچکەی ماوەت، رایگهیاند ماوەی چەند خولەکێکە بۆردومانەکە وەستاوە.
سهرچاوهیهك له قهزای ماوت به ماڵپهری دهزگای سهتهلایتی كوردستانی راگهیاند لەكاتژمێر 3:00ی عەسری ئەمڕۆوە فڕۆكەكانی توركیا بۆردومانی چیای ئاسۆسیان كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، "تا ئێستا بۆردومانەكە بەردەوامەو ئەمڕۆ تا ئێستا 20 جار بۆردومانی كردووە، هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.
ئەوە چوارەم جارە لەماوەی رابردوودا فڕۆكەكانی توركیا بۆردومانی چیای ئاسۆس دەكەن.
لهلایهكی دیكهوه قایمقامی شارۆچکەی ماوەت، رایگهیاند، کە ماوەی چەند خولەکێکە بۆردومانەکە وەستاوە، بەھۆی بۆردومانەکەشەوە زیانێکی زۆر بەر ڕەزو باخی ھاووڵاتییانی ناوچەکە کەوتووە، بەتایبەت گوندی گەلاڵە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.