Erbil 11°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 10:48

سه‌رۆکی پێشووتری یه‌مه‌ن : زه‌مه‌نی میلیشیاکان کۆتایی هات

ململانێی ئێران و سعودیه‌ ده‌چێته‌ قوناغێكی نوێ
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی پێشوتری یه‌مه‌ن رایده‌گه‌ێنێ، زه‌مه‌نی میلیشیاكان كۆتایی هات و له‌دوای ئه‌مڕۆوه‌ چیتر له‌ نێوان ده‌وڵه‌ت و ده‌وڵه‌تۆچكه‌دا ناژین.

عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح ، سه‌رۆكی پێشتووتری یه‌مه‌ن به‌ رۆژنامه‌ی ره‌ئی كوه‌یتی راگه‌یاندووه‌: زه‌مه‌نی میلیشیاكان كۆتایی هات و له‌دوای ئه‌مڕۆوه‌ چیتر له‌ نێوان ده‌وڵه‌ت و ده‌وڵه‌تۆچكه‌دا ناژین.

عه‌لی عه‌بدوڵڵا ، داواشی له‌ وڵاتانی دراوسێی یه‌مه‌ن كرد به‌شداری له‌ هاوپه‌یمانییه‌تی عه‌ره‌بی بكه‌ن و لاپه‌ره‌یه‌كی نوێ بۆ نه‌هێشتنی میلیشیاكان هه‌ڵده‌نه‌وه‌.

گوتیشی: به‌رگه‌ی زۆرمان له‌به‌رامبه‌ر كرده‌وه‌كانی گرووپی ئه‌نساروڵڵا گرت، چونكه‌ ئێمه‌ رێگای لێكتێگه‌یشتنمان هه‌ڵبژارد، به‌ڵام ئێستا بژارده‌ی به‌رده‌ممان ئه‌وه‌یه‌ پارێزگاری له‌ ده‌وڵه‌ت و هاووڵاتیانی خۆمان بكه‌ین، چونكه‌ مێژوو ره‌حم به‌كه‌س ناكات.

له‌ یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی ئێرانیش به‌رامبه‌ر رووداوه‌كانی یه‌مه‌ن، حوسێن ئه‌میرعه‌بدولهیان، راوێژكاری تایبه‌تی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی، وڵاتی سعودییه‌ی تاوانباركردو رایگه‌یاند:چاره‌نووسی یارییه‌ نوێیه‌كه‌ی ریاز له‌ سه‌نعا شكسته‌، چونكه‌ گفتوگۆیه‌ سیاسییه‌كان باشترین چاره‌سه‌ره‌ بۆ كێشه‌كانی یه‌مه‌ن.

وه‌رگێڕانی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.