دوای مشتومڕێكی توند له نێوانییان دوو میوانی به‌رنامه‌یه‌كی گفتوگۆیی درووست ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه ده‌یكه‌نه شه‌ڕ و په‌رداخه ئاوه‌كه‌ی به‌رده‌میان له یه‌كتر ده‌گرن.
ته‌له‌ڤزیۆنی روسیائه‌لیه‌وم، گرته‌یه‌ی ڤیدیۆییه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له كه‌ناڵێكی جیۆرجی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یوتیوبیش بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێیدا دوو میوانی به‌رنامه‌كه، به‌ناوه‌كانی،" ئیراكلی كاكابادزی و پسپۆڕی ئابووری ده‌یڤید نیبیردزی" ده‌بێته شه‌ڕیان.
هه‌ر زوو كارمه‌ندانی پشت كامێرا له ناو ستۆدیۆ نێوانگیریان ده‌كه‌ن و له یه‌كتر دووریان ده‌خه‌نه‌وه، پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه‌ش داوا له ده‌رهێنه‌ر ده‌كات، له جیاتی ئه‌و شه‌ڕه رێكلامێك په‌خش بكات تا ئه‌و كاته‌ی هێمن ده‌بنه‌وه.
سه‌رچاوه/ روسیا ئه‌لیه‌وم
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.